
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان نه‌كردن له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات.
سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: مه‌كته‌بی سیاسی بڕیارده‌دات كه فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بكات یان خود نا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات.