نوێترین

recent

21/04/2019

خێمە هەڵدرا و شەو دەمێننەوە خۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەستی پێكرد



سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان
ڕایدەگەیەنێت، تا داواكاریەكانی كەمئەندامان جێبەجێ نەكرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبین لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و دەشڵێت: “تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی حكومی نەهاتووە بەدەممانەوە”.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی 100 كەمئەندام بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانی كەمئەندامان لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هاتوینە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و خێمەمان هەڵداوە و بڕیارمانداوە بەردەوام بین.

وتیشی، “داواكارین لە حكومەتی هەرێم ئەو خاوەن پێداویستیانەی لە لیژنەكانی پشكنین دەرچوون مووچەكەیان پێ بدرێت و دەرگای كەمئەندام بوون بكرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، یەكێكی دیكە لە داواكاریەكانی ئێمە لە حكومەت دابەزاندنی ڕیژەی كەمئەندام بوونە لە 70%ەوە بۆ 55% ، تا ئێستاش هیچ بەڵێنێكمان پێ نەداوە.

ئاشكراشیكرد، ئێمە لێرە دەمێنینەوە و شەویش هەر لێرە دەبین لەنێو خێمەكان دەخەوین، بەیانی هەندێك ڕێگری هەبووە، بەڵام ئێستا هیچ شتێكی ئەو تۆ نیە لە بارەی ڕێگریەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085