نوێترین

recent

22/04/2019

رۆناڵدۆ به‌لێدوانيك ترسى خسته‌ دلى هانده‌رانى یۆڤانتۆسه‌وه‌


رۆناڵدۆ داهاتوی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس یەکلایی کردەوەو ئیدارەى یانەکەش رەتیکردەوە دەستبەرداری دیبالا ببێت.


پاش بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ جاری هەشتەم لەسەر یەک، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگال مانەوەى خۆی لە ریزەکانی یۆڤانتۆس دوپاتکردەوە.رۆناڵدۆ تەئکیدی کردەوە کە رێز لە گرێبەستەکەى دەگرێت و لەسەدا هەزار لە یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە.لەلایەکی ترەوە فابیۆ باراتیسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى یۆڤانتۆس هەواڵی رۆیشتنی دیبالای رەتکردەوە.باراتیشی ئاماژەى بەوەدا کە دیبالا یاریزانی یۆڤانتۆسە و بە دڵنیاییەوە وەرزی داهاتوش لە ریزەکانی بەردەوام دەبێت.لێدوانەکانی باراتیسی بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤانتۆس و رۆناڵدۆ پاش ئەوە دێت کە لەماوەى رابردودا دەنگۆی رۆیشتنی هەردوو یاریزانەکە بڵاوبوەوە ئەوەش لەبەرئەوەى لە چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی ئەیاکس دەرکران.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085