نوێترین

recent

22/04/2019

پارتی و گۆڕان رێککەوتنی کۆتایی واژۆ دەکەن

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پێکهێنانی حکومەت لە بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کردووە، گۆڕان لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە قۆناغی دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی شاندەکەی گۆڕان کە نایەوێت ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت، "پابەندین بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ پارتی واژۆمان کردبوو، ئێستاش گۆڕان لەگەڵ پارتی لە دانوستانی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتاییی پێکهێنانی کابینەی حکوومەت.

جەلال محەممەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لە پشکی گۆڕان ئاشکرای کردوە" لە سەرەتاوە گۆڕان رەتیدەكردەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو جێگری هەبێت، بەڵام ئێستا "لەبەر ئەوەی پرۆسەكە لەوە زیاتر دوانەكەوێ، گەیشتووینەتە هەنگاوی كۆتایی رێككەوتنەكە و چاوەڕوان دەكرێ ئەم هەفتەیە بە فەرمی رێككەوتنەكە رابگەیێندرێ و دواتر پارتی و یەكێتی رێككەوتنەكەیان واژۆ بكەن".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085