نوێترین

recent

22/04/2019

لە باکوری کوردستان بێچوە کۆترێک بەهاکەی گەیشتە ٢٥ هەزار دۆلار



پیاوێکی تورک، کە کاری بەخێوکردن و پەروەردەکردنی کۆتر دەکات، ئاشکرایکرد، پێشنیازێکی بۆ فرۆشتنی بێچووە کۆترێک پێگەیشتووە بە بەهای ١٥٠ هەزار لیرەی تورکی، کە دەکاتە زیاتر لە ٢٥ هەزار دۆلار، کە دەتوانرێت یەکێک لە ئوتۆمبیلە باشەکانی لە تورکیا پێ بکڕێت.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی تورکی بڵاویکردەوە، ئەو بێچووە کۆترە لە جۆری "کۆرنیک"ە و ناوی "مور"ە، بە مانانی "مۆر"ە و، لە کێڵگەیەکی ویلایەتی "ئادیامان"ی باکوری کوردستان بەخێودەکرێت.
لە ئێستاشدا نرخەکەی ململانێ دەکات لەگەڵ نرخی بەشێک لە ئوتۆمبێلە باشەکانی ئەو وڵاتە.
خاوەنی کۆترەکە ئاشکرایکردووە، ئەو بێچووە کۆترە لە ئێستادا تەمەنی ٦ مانگە و ماوەی ٣٠ ساڵە لەو جۆرە کۆترانە بەخێودەکات.

خاوەنەکەی ئاشکرایکردووە، ئەو کۆترە بێچووی کۆتری کرالە، کە بە مانای پادشا دێت لە زمانی تورکیدا و، تایبەتمەندیی لە دایکانەکەی زیاترە و سەرەڕای ئەوەی ئەو نرخەشیان داوەتێ، بەڵام هێشتا بیری لەوە نەکردووەتەوە بیفرۆشێت.
دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئەو جۆرە کۆترە خاوەنەکەی ئاشکرایکردووە، پێکهاتەی لاشەی کۆترەکە و ڕۆیشتن و دەنوک و چاوەکانی و پاکی کلک و قاچەکانی، زۆر گرنگە لەکاتی کڕینیدا.
لە هەمووی گرنگتر تێریی ڕەنگی پەڕەکانی سنگییەتی، کە زەردێکی کاڵە و لە ئێستادا ٢٠ جۆر کۆتری تایبەتی هەیە و بایەخی زۆریان پێدەدات.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085