
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م پارتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، و پارتیش گوتویه‌تى یه‌كێك له‌و سێ بژارده‌یه په‌سه‌ند ده‌كات.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشتر به‌رامبه‌ر پێخستنى یاساى چاكسازى و به‌نیشتیمانیكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاماده‌بوو دانوستان له‌سه‌ر پرسى زیادكردنى جێرێك بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم بكات، ئێستاش سێ بژارده‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م پارتى بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان ئەوەی ئاشکرا کرد، گۆڕان سێ بژارده‌ى خستووه‌ته به‌رده‌ستى پارتى و پارتیش گوتوویه‌تى یه‌كێك له‌و سێ بژارده‌یه هه‌ڵده‌بژێرێت و لێكتێگه‌یشتن دروست بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بژارده‌ى یه‌كه‌مى گۆڕان ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌ردارى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌بێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ یاخود پێشمه‌رگه‌ى ده‌وێت، بژارده‌ى دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه گۆڕ‌انى جێگرێكى سه‌رۆكى هه‌رێمى لابێت و جێگرێكى دیكه‌شى بۆ زیادبكرێت به‌ڵام ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت كه پشكى گۆڕان ده‌سه‌ڵاته‌كانى زیاد بكرێت و تاوانى لێپرسینه‌وه‌ى هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتى زیاترى لابێت.
بژارده‌ى سێیه‌میش ئه‌وه‌یه گۆڕان به زیادكردنى جێگر بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم رازى بێت و یه‌ك جێگرى لابێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تێكى دیكه به گۆڕان بدرێت و له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزراییه‌كان، كه پێده‌چێت گواستنه‌وه یاخود ئه‌وقاف بێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشى پارتى وه‌ڵامى ئه‌وه بووه كه له‌و سێ بژارده‌یه یه‌كێكیان په‌سه‌ند ده‌كات.
گۆڕان و پارتى پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون كه جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ گۆڕان بێت، به‌ڵام یه‌كێتى داواى زیادكردنى جێگرێكى كرد و پارتیش له‌گه‌ڵى رێككه‌وت دواتر به‌هۆى نیگه‌رانى گۆڕانه‌وه په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دواكه‌وت و ئێستا گۆڕان به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌رجێك نه‌رمى نواندووه له‌وانه‌ش پێخستنى ده‌رچوواندنى یاسى چاكسازى و به نیشتیمانیكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
