نوێترین

recent

06/03/2019

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانه‌وه‌

پارێزەرانی دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیكدا ڕایدەگەیەنن، بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە هەر كاتێك بڕیاری تەمیزی پێ دەرچوو و پلەی بنبڕی وەرگرت، دەبێتە (سابقە قچائی ) و هەموو جوتیاران لێی سوودمەند دەبن.
پارێزەرانی دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (وڵات) كەوتووە و ئەمڕۆ 6/3/2019 بڵاوكراوەتەوە ڕوونیدەكەنەوە، لەلایەن دەزگا ڕاگەیەندنەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، گوایە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە تەنها سودی بۆ 3 جوتیار هەیە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
پارێزەرانی دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیارانی ئاماژە بەوەشدەدەن، هەر كاتێك ئەو بڕیارە، بڕیاری تەمیزی پێ دەرچوو و پلەی بنبڕی وەرگرت، دەبێتە (سابقە قچائی ) و هەموو جوتیاران لێی سودمەند دەبن و بەسود وەرگرتن لەم بڕیارە بە ئاسانترین شێوە و بێ ماندوبوون شایستە داراییەكانیان وەردەگرن بە پێی یاسا، چونكە هاوشێوەن و ئێمەش تا مافی یەك جوتیار مابێت، خۆبەخشانە كاری بۆ دەكەین بەڵام دڵنیاتان دەكەین لە كۆتاییدا سودی بۆ هەمووان دەبێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085