
ئةياد عه‌لاوى نێوه‌ده‌نگیرى له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى كوردستان.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر داواى مه‌سعود بارزانى دۆستى دێرینى خۆیى ئه‌یاد عه‌لاوى ڕاسپاردووه تاوه‌كو كێشه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى خاوبكاته‌وه و یه‌كێتى قایل بكات به به‌شدارى له‌كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌ت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یاندنى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى ئه‌یاد عه‌لاوى ئه‌مڕۆ چاوى به كۆسره‌ت ره‌سوڵ جيَطرى سكرتيَرى طشتى يةكيَتى كه‌وتووه له‌باره‌ى پیكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى كوردستانه‌وه قسه‌یانكردووه.
به‌گوێره‌ى دانیشتنه‌كان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئاماده‌یى یەكێتی نیشتمانی كوردستانى بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى دیموكرات ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌ى ووتووه "هەمیشە لەگەڵ كۆدەنگی و یەكهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسییەكان بووین و ئێستاش هەڵگری ئەم بیرۆكەین و لەگەڵ ئەوەین شەراكەتی ڕاستەقینە ببێتە بنەمای حوكمڕانی لە كوردستان".
هاوكات پێش كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌یاد عه‌لاوى چاوى به مه‌سعود بارزانى كه‌وتووه و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، بارزانى په‌یامێكى خۆیى به‌عه‌لاوى بۆ كۆسڕه‌ت ڕه‌سوڵ و به‌رپرسانى یه‌كێتى ناردووه، كه‌زه‌مینه سازییه بۆ ڕێكه‌وتنى هه‌ردولا له‌كۆبونه‌وه‌ى چه‌ند سه‌عاتى داهاتوو.