
كۆنسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سبەینێوە دووشەممە ڤیزە بە بێ بەرامبەر دەدرێت بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، سەعدوڵڵا مەسعودیان سەركونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سبەنێوە 1-4-2019 ڤیزەی ئێران بە بێ بەرامبەر دەدرێت بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئەروەها ووتیشی: ئەو هاوڵاتیانەی پاسپۆرتەكانیان ڕادەستی كۆمپانیاكان كردووە ئەگەر ڤیزەكانیان لە بەرواری ١ی نیسانی ٢٠١٩ لێدرا بوو نابێت هیچ بڕە پارەیەك بدەن بە كۆمپانیاكە جگە لەو پارەیەی كە لەبەرامبەر ڕێكارەكانی وەرگتنی ڤیزە لێی وەردەگیرێت كە لەنێوان سێ تا چوار هەزارە.
كۆنسوڵی ئێران ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت هاوشێوەی بڕیارەكەی ئێران بۆ پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی عێراق بە هەمان شێوە لەلایەن عێراقەوە ڤیزە بەبێ بەرامبەر بە هاوڵاتیانی ئێران بدرێت.
