لە ناوچەی شرۆ-ی مەلاتیە لە باکوری کوردستان لەکاتی دەنگداندا شەڕە
تەقە دروست بوو، لەو شەڕەدا دوو کەس بە گولـلە کوژراون.
لە بنکەیەکی دەنگدان لە گەڕەکی بۆڵونمەزی ناوچەی شرۆ-ی مەلاتیەی
باکوری کوردستان کاتێک هاوڵاتیان دەنگیاندەخستە سندوقەکانەوە، لە نێوان دوو گروپ
شەڕە تەقە دروست بوو، لەو شەڕە دوو کەس بە گولـلە کوژران.
ناوی ئەو کەسانەی لە شەڕەکە کوژراون، حەسەن ئاکتاش و ئلیاس ئاکتاش-ـە،
دوای کوژرانیان تەرمەکەیان براوەتە پزیشکی دادوەریی.
بەپێی زانیاری میدیاکانی تورکیا، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و
بۆ تەشەنە نەکردنى ڕووداوەکەش لە دەوروبەرى ئەو قوتابخانەیەى کە دەنگدانى تێدا
دەکرێت، هێزى ئەمنى جێگیرکراون.
