
کۆمپانیای گووگڵ بەشێوەیەکی جیاواز ماتەمینی خۆی بۆ رووداوەکەی موسڵ
ڕاگەیاند و سەرجەم سەردانکەرانی ئەو ماڵپەڕە لەکاتی سەردانکردنیدا هێمای
ماتەمینیەکە دەبینن.
لە خوار خانەی گەڕانی google هێمایەکی ڕەش دانراوەو
لەکاتی کلیککردن لەسەر هێماکە نوسراوە [in memory of the
victims of the Mousl ferry incident] واتە بۆ یادی قوربانیانی بەلەمە
گەشتیارییەکەی موسڵ.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو رێکەوتی ۲۰۱۹/۳/۲۱ لە موسڵ بەلەمێکی گەشتیاری نوقم بوو نزیکەی ۱۲۰ گەشتیار لەو رووداوەدا بونە قوربانی.