
به‌هۆى ته‌قینه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیه‌كى قه‌زاى شازور ئه‌و هاوڵاتیه گیانى له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێرى "وڵات نێت" ئه‌وه‌ى گواسته‌وه "دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆتەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک به‌ناوى "فاروق ساڵح" ته‌قیه‌وه و به‌سه‌ختى برینداربوو"
ئه‌وه‌شى گواسته‌وه "دواى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شۆرش له سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه".
په‌یامنێرى وڵات نیت ورده‌كارى زیاترى له‌زارى به‌رپرسان و شایتحاڵانى ڕووداوه‌كه‌وه باسكرد ووتى " ئه‌و هاوڵاتیه تەمەن 40 ساڵه ویستویەتى بچێت بۆلاى مەڕوماڵاتەکەی، لە نزیک گوندى زەڕایەن، لەو کاتەدا تەقینەوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەى کە لە جۆرى تیۆتا بووە روویداوە، تائێستاش هۆكارى ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه".