پهروهردهی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاسایی دەبێت.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ وڵات نێردراوه، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند:"ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خۆێندنگە و باخچەکانی منداڵان دەکەین کە سبەینی دوو شەممە 1/4/2019دەوام ئاسایی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن".
بەهۆی هۆشدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە بەشێكی زۆر لە زانكۆ و پەیمانگاو ناوەندەكانی خوێندن كرایە پشو.
