نوێترین

recent

31/03/2019

ئەنجامی بەرایی %90 هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا






ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاودەکاتەوە.

تاوەکو ئێستا لە 90%ـی دەنگەکان لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان جیاکراونەتەوە. 57 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو،  رێژەی بەشداری نزیکەی لە 83% بووە.
دەنگی لایەنەکان لە هەموو تورکیا و باکووری کوردستان:
ئاکپارتی:  45 % 
جەهەپە:  30.3%
هەدەپە: 4 %
ئیی پارتی: 7.4  % 
مەهەپە: 6.7 %
سەعادەت: 2.4 % 
لایەنەکانی دیکە: 6.6 % 

ئەنجامی دەنگدان لە 81 پارێزگاکەی تورکیا و باکووری کوردستان

هەدەپە: ئامەد، وان، ئێلهـ، سێرت، جولەمێرگ، ئیدر، مێردین، قەرس.

ئاکپارتی: ئیستەنبووڵ، سەمسوور، ئاگری، ئاکسەرای، چەولیک، بەدلیس، بورسا، ئیسپارتا، کیلیس، کۆجائەلی، کۆنیا، مەلەتیێ، مووش، ریزە، سیواس، سامسوون، رحا، شرناخ، ئەرزڕووم، خارپێت، دیلۆک، نەڤشەهیر، ئۆردوو، سەکاریا، دوزجە، کارابووک، زۆنگولداک، ئەسکیشەهیر، ئوشاک، دێنیزلی، کرککاڵە، تۆکات، چۆروم، گیریسوون، نیغدە، مەرعەش، یوزگات، بارتین، بالیکەسیر، ئەفیون، مەرەش.

جەهەپە: ئەنقەرە، ئیزمیر، عوسمانیە، هاتای، ئەدیرنە، ئەردەخان، ئارتڤین، چانەکالە، کرشەهیر، موغلا، تەکیرداغ، ئایدین، ئەنتاڵیا، بۆردوور، هاتای، سینۆپ، بۆلو، بیلەجیک، یالۆڤا.

مەهەپە: ئەدەنە، ئەماسیا، مانیسا، مێرسین، کوتاهیا، بایبورت، چانکری، کاستامانو، ئەرزنجان، کارامان، کاستامونو.
پارتی کۆمۆنیست: دێرسیم.
مەهمەت سیما کەسیمئۆغڵو، بەربژێری سەربەخۆ: کرکلارئەلی.

دەنگی لایەنەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکان:

دەنگەکانی هەدەپە لە هەموو ناوچەکان: 673 شارەوانی گەورە، 5 پارێزگا، 51 قەزا، 8 شارۆچکە


دەنگەکانی ئاکپارتی لە هەموو ناوچەکان: 73716 شارەوانی گەورە، 24 پارێزگا، 531 قەزا، 166 شارۆچکە


دەنگەکانی جەهەپە لە هەموو ناوچەکان: 235 10 شارەوانی گەورە، 10 پارێزگا، 189 قەزا، 26 شارۆچکە


دەنگەکانی مەهەپە لە هەموو ناوچەکان: 225 1 شارەوانی گەورە، 11 پارێزگا، 150 قەزا، 64 شارۆچکە


دەنگەکانی ئیی پارتی لە هەموو ناوچەکان: 261 شارەوانی گەورە، 11 پارێزگا، 22 قەزا، 4 شارۆچکە


Picsart-24-02-23-21-31-09-085