
مامۆستایانى ناڕازى ڕاگهیهنراوێكیان بڵاوكردهوه و ههڵگرتنى پاشهكهوتى موچه "بهگرنگ وهسف دهكهن"
هاوڵاتیانی خۆڕاگر
مامۆستایان و فەرمانبەرانی پشودرێژ
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبویەوە و لە و کۆبونەوەیەدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران کە بە پێویستی دەزانین ڕای خۆمان بە چەند خاڵێك بخەینە ڕوو
یەکەم
پێشوازی لە بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی موچە دەکەین و بە هەنگاوێکی گرنگ و باشی دەزانین بۆ ژیانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران بە گشتی
دووەم
وەك لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە ، هیوادارین بە میکانیزمێکی گونجاو موچەی پاشەکەوت کراوی ڕابردوو بگەڕێتەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و لە کاتێکی دیاری کراودا
سێهەم
لێرەوە دەستخۆشی لە هەموو ئەو مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانە دەکەین کە پشو درێژانە بونە دەنگی داواکردنی ماف لە خەباتی مەدەنی فراوانی ڕابردووداو ئەم خەباتەش ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە بەزیندو هێشتنەوەی کەیسی پاشەکەوتی موچە لە جێ بەجێکردنیەوە تا ئەمڕۆ کە بڕیاری هەڵوەشانەوەی درا
چوارەم
پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجدی ئاوڕێك لە کێشەکانی تری وەزارەتی پەروەردە بداتەوە و مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ بکاتە هەمیشەیی
پێنجەم
پێویستە لە زووترین کاتدا ئەم بڕیارانە بکەونە بواری جێ بەجێ کردن و قۆناغی داهاتوو قۆنا غی گەش کردن و سەقامگیری ئابوری و سیاسی بێت بۆ هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ماندوی ئەم وڵاتە
ئێمە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەوە دڵنیایی دەدەین کە هەمیشە بەشێك دەبین لە داواکردنی مافەکان و خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پشتیوانی هەموو هەنگاوێکی باش و گرنگ دەکەین بۆ ژیانی خەلک و فەرمانەران و مامۆستایان
ئەنجومەنەکانی مامۆستایانی ناڕازی
سلێمانی ، هەولێر ، کەرکوک ، هەڵەبجە ، ڕاپەڕین ، گەرمیان ، کۆیە سیدسادق ، چەمچەماڵ ، تەکیە ، دەربەندیخان ، شارەزوور