
چوارشه‌ممه 28ى
شوباتی (2019) ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وتى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى
كۆبووەوه و بڕیاریدا پابه‌ند نه‌بێت به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى
رۆژانه به به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌هه‌یه پاش ئه‌م
بڕیاره‌ش به‌غدا مانگانه 400 ملیار دینار پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وتى هه‌رێم
به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووەوه،به‌پێى زانیارییه‌كانى
دواڕۆژ، دواى خستنه‌ڕووى ڕاپۆرتى بڕى به‌رهه‌مێهانى نه‌وت و خه‌رجى و داهات و دۆخى
دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن وه‌زیرانى دارایى و سامانه سروشتییه‌كان،
ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریدا "پابه‌ند نه‌بێت به راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل
نه‌وتى رۆژانه به به‌غدا"، ئه‌مه‌ش بووه هۆكارى دروستبوونى ترس له‌وه‌ى چیتر
به‌غدا پابه‌ند نه‌بێت به ناردنى بڕى پاره‌ى مانگانه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار
كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێت: "لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسایی
بودجەی عێراق، هەرێم زۆر پێداگری دەكرد كە پڕۆژەكە زیاتر لە رێگایەكی تێدابێت بۆ ئەوەی ئەگەر نەوتیش رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی
عێراقی نەكات بڕێك پارە بۆ هەرێم بنێردرێت، بۆیە
لە كۆبوونەوەی چوار شەمەی رابردوو گفتوگۆ لەسەر ئەوە كرا كە هەرێم نەوت رادەستنەكات،
بەغدا بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنێرێت".
وتیشى: "تاوەكو ئێستا دیار نییە له‌دواى
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وتى هه‌رێم، بەغدا چەند پارە دەنێرێت مانگانە، بەڵام
ئەگەرەكان بۆ ئەوەن كە بەغدا نزیك چوار سەد ملیار دیناری مانگانە بنێرێت، هەرێمیش بەردەوم
بێت لەسەر فرۆشتن
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:
"لە ئێستادا پێشنیارى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م بەغدا له‌ئه‌گه‌رى راده‌ستكردنى 250 بەرمیل نەوتدا،
پێویسته جگە لە مووچە قەرزی كۆمپانیاكان و بودجەی پڕۆژەكانیش بنێرێت".ی نەوت".
بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی
لیژنەی باڵای دارایی هەرێم بە سەرۆكایەتی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرە پەیوەندارەكان
بەڕێوەبچێت و به‌تایبەت لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆبکەن.