بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا
ئاشکرای کرد، چەند گەڕەک و کۆمەڵگەیەکی سلێمانی بێ ئاو دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی
سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو
کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەھۆی شکاوی لە ھێڵی سەرەکیی ئاوی ڕاپەڕین، بۆ ماوەیەکی
نادیار ئەم شوێنانە ئاویان نابێت: قولەرەیسی سەروو، 42، 49، 8 و 28 کانی ڕاپەڕین،
بەڕێز ستی و ھێلان ستی".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی کاتی
چاککردنەوەی ھێڵی سەرەکیی ئاوی ڕاپەڕین ھیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا
ئاماژەی بەوە داوە، کە بۆ ماوەیەکی نادیار ئەو گەڕەک کۆمەڵگانە بێ ئاو دەبن.
