نوێترین

recent

23/03/2019

وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ زیاتر لە 15كاتژمێر زیاد بووە، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دەگەڕێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "دابەزینی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بووەتە هۆی زیادبوونی كاژێرەكانی كارەبا‌، پێشتر لە وەرزی زستان خواست بۆ 6500 مێگاوات بەرزببووەوە، بەڵام بە چەند قۆناخێك خواست بۆ نزیكەی 4700 مێگاوات دابەزیوە".

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "ئێستا كاژێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ زیاتر لە 15كاتژمێر بەرزبووەتەوە لە رۆژانی داهاتوو زیاتریش دەبێت".

وەزارەتی كارەبا زیاتر لە 1ملیۆن ‌و 500هەزار هاوبەشی هەیە. ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 3000 مێگاواتە ‌و خواستیش بەپێی وەرزەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085