
ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه جاریکی تر ڕووبه‌ڕووی یه‌کترده‌بنه‌وه له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26 ی خولی ئیسپانیدا .
له ماوه‌ی 87 ساڵی ڕابردوودا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید زۆرترین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌دا تۆمارکردوه به‌ڵام له دوای شکستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له جامی شای ئیسپانیادا ژماره‌ی بردنه‌وه‌کانی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه یه‌کسان بۆوه .
هه‌ردوو یانه‌که تا ئێستا 242 یارییان ئه‌نجامداوه که تیایدا هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی 95 سه‌رکه‌وتن و هه‌روه‌ها 51 یه‌کسان بوونیشیان هه‌یه .
ئه‌گه‌ر بێت ئه‌مشه‌و به‌رشه‌لۆنه سه‌رکه‌وتن تۆماربکات ئه‌وا ژماره‌یه‌کی پێوانه‌ی تۆمار ده‌کات و بردنه‌وه‌کانی ده‌گاته 96 سه‌رکه‌وتن .