
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌ێنێت هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ته‌واوبووه و ته‌نیا ره‌وانه‌كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌وله مانگه‌كانی داهاتوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گات.
به‌پێی هه‌واڵێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه: هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ته‌واوبووه و ته‌نیا ره‌وانه‌كردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان ماوه، له مانگه‌كانی داهاتوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گات.
راشیگه‌یاندووه، بۆ ئه‌م مه‌سته هه‌وڵی باشیان داوه‌و سه‌ردانی وه‌زیری داراشییان كردووه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، هه‌روه‌ها داوا له جووتیاران ده‌كات دوو بۆ سێ مانگی دیكه‌ش ئارامبگرن و چاوه‌ڕێ بكەن.