نوێترین

recent

02/03/2019

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەپێی یاسا هیچ کەس ناتوانێت لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی دورمخاتەوە


پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەێنێت "شتیک نییە بەناوی کۆتایی هاتنی وادەی پۆستی پارێزگاریمەوە و ئەوەی باس دەکرێت نایاساییە".


ئەمڕۆ شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانى ڕاگەیاند "ئەو قسانەی دەکرێت بەناوی تەواو بونی وادەی بونم لەپۆستی پارێزگاری سلێمانی و ڕادەستکردنەوەی بە یەکێتی هەر کەس بیکات نایاسایی و دژی ئەو ڕێککەوتنەیە کە کراوە".


هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەدا "لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگای و یاسای پارێزگاکانیشدا وادەی مانەوەم لە پۆستەکەم دیاریکراوە و هەر شتیکی دیکە بوترێت نایاساییە".



هاوکات ئەنوەر تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند "بەپێی ماددەی ٢٠ی یاسایی پارێزگاکانی هەرێم،و بەپێی ئەو ڕیککەوتنەی لەگەڵ یەکێتی کردومانە هیچ کەس ناتوانێت هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپۆستەکەی دوربخاتەوە تاوەکو هەڵبژاردنێکی نوێ نەکرێت".


ئەنوەر تاهیر ئاماژەی بەوەشدا "ئەو وتانەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لەپشکی یەکێتی لەو پۆستەیە کردویەتی و وتەی هەر کەسیکی دیکەش لەیەکێتی کە باس لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە لە گۆڕان بکات نایاساییە و ئەگەر بێت ئەوە ڕوبدات دەبێت سەرجەم ئەو پۆستانەی کە لەلایەن یەکێتیشە و بەپێی ڕیککەوتنە سیاسییەکەی ساڵی ٢٠١٤ وەرگیراوە  ڕادەستی گۆڕان بکرێتەوە".


ئەو ئەندامەی ئەنجومەن وتیشی "بەپێی ڕیککەوتنی گۆڕان و یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دو ساڵی سەرەتای پۆستەکە بۆ یەکێتی و دوو ساڵی کۆتاییشی بۆ گۆڕان دەبێت و ئیتر هەر شتی باس بکرێت نایاساییەوە".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگا وتیشی "پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتیی و قائیمقامەکان لە یەک پاکێجی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەدان و جیا ناکرێنەوە".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هەینی ئازاد حەمە ئەمینسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاددبو "هه‌موو یه‌كێتییه‌كان پێیان خۆشه‌ و باشه‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه‌".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085