
نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی هاوڕان لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان نەوتی
خۆی ڕادەستی بەغداد نەكات و دووبارە بەشێوەی سەربەخۆ بیفرۆشێت، ئەمەش چاوەڕوات دەكرێت
كوردستان بخاتە ناو قەیرانێكی قوڵەوە.
بەگوێرەی چەند زانیارییەكی تایبەت دەستی "وڵات نێت" كەوتووتون
"بەهۆی جیاوزی بۆچوون، كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و
غازی سروشتی كۆتایی هەفتەی ڕابردو نەكرا".
پێشتر بەگوێرەی كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبوو ئەنجومەنی هەرێم بۆ
كاروباری نەوت غازی سروشتی كۆبونەوەیەك ئەنجام
بدات، تەنانەت دەنگۆی ئەوەهەبوو كە ئەنجومەنەکە بڕیاری لادانی پاشەكەوتی موچە
بدات، بەڵام لەبنەڕەتدا كۆبونەوەكە تەنها یەك بڕگەبوو ئەویش بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی
چارەكی سێهەمی دیلۆیت بوو.
بەگوێرەی زانیارییەكان "خاڵی ناكۆكی كۆبونەوەكە ئەوەبووە كە چۆن بڕیاری
لادانی پاشكەوت بدرێت كە تائێستا ڕوون نیە هەرێم چۆن نەوتی خۆی ڕادەستی بەغداد
بكات".
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وڵات نێت" پێش كۆبونەوەكە نێچیرڤان
بارزانی و ئاشتی هەورامی قسەیان لەبارەی چۆنیەتی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمەوە كردووە،
نێچیرڤان بارزانی رازیبووە كە نەوت ڕادەستی
بەغداد نەكات، چونكە لەم دۆخەدا پێشبینی بەهێز ئەوەیە نرخی نەوت وەكو خۆیی بمنێتەوە،
بۆیە هەرێم قازانج لەوەدەكات نەوتی خۆی ڕادەستی بەغداد نەكات".
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان ویستراوە ئەم ڕایە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی
بۆ كاروباری نەوت وغاز زاڵبكرێت، بەڵام ڕای پێچەوانە زۆربووە بۆیە كۆبونەوەكە پەكی
كەوتووە، هاوكات مەسرور بارزانیش كە ڕاسپێراوە بۆ پێكهانی حكومەتی تازە لەگەڵ ئەوەیە
بەغداد هاوبەشی پێبكرێت لە پرۆسە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان لەپێناو ئەوەی
كوردستان تەنگەشەی ئابووری ڕووی تێنەكات و كابینەیەكی ئارام بەڕێوەببرێت".
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی وڵات نێت "تائیستا حكومەت نەگەشتووەتە ئەوەی
پاشەكەوت لاببات یان نا، بەڵام مەسرور بارزانی بەنیازە ڕێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی بەغداد
بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یەكەم بڕیاریشی لادانی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران بێت".
وڵات نێت لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانیشەوە ئەوەی زانیوە
"چەند ڕۆژێك دوای ئەوە لەكۆنفرانسێكی تایبەت، نێچیرڤان بارزانی وتارێكی داوە
بە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ بیخوێنتەوە، لەوتارەكەدا گلەیی ئاڕاستەی بەغداد
كردووە، كە ئێستاش وەكو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی
كە پشكۆی كێشەكان دووبارە بگەشێتەوە".
وڵات نێت لەسەرچاوەیەكی باڵاوە ئەوەی زانیوە "كابینەی نوێ بریاریداوە
هەر لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی تازە موچەی مانگەكانی 1 و 2 بە بێ پاشەكەوت بدات، بەڵام
نیچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی دەیانەوێت گرفت بۆ ئەم پرۆسەیە دروستبکەن".