
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئاكرێ ڕایدەگەیەنێت: لە
رووداوێكی هاتووچۆدا لەنێوان قەزای ئاكرێ و ناحیەی قەسرۆك سێ هاووڵاتی گیانیان
لەدەستدا.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئاكرێ لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای نێوان قەزای ئاكرێ و ناحیەی قەسرۆكی سنوری پارێزگای دهۆك، ئۆتۆمبێلێك بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوەو بەهۆی روداوەكەوەش سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەكە كە كەسوكاری یەكتر بوون گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە دووانیان خێزاندار بوون و تەمەنی هەر سێكیان لەنێوان 25 بۆ 35 ساڵاندایەو رووداوەكەش لەكاتی گەڕانەوەیان بووە دوای سەردانی كەسوكاریان لەناوچەكە.