
وڵات نێت _سه‌رتیپ قه‌شقه‌یى |
ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگاداربووم له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا، چه‌ند بڕاده‌رێك له هه‌ولێرو سلێمانى ( كه نامه‌وێ لێر ناویان بهێنم ) چه‌ندین جار له ڕێگه‌ى (به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر سه‌ید على) هه‌وڵى ناوبژیوانیاندا، له نێوان یه‌كێتیى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، تاوه‌كو ئه‌و دووهێزه له‌یه‌ك نزیكبكه‌نه‌وه‌و پارتى سوود له ناكۆكى نێوانیان نه‌بینێت.
دواین جاریش به ئاماده‌بوونى ( به‌رهه‌م ساڵح و لاهور شێخ جه‌نگى و باڤڵ تاڵه‌بانى و شێخ محمد سه‌رگه‌ڵویى) ئه‌و براده‌رانه په‌یامى یه‌كێتیان گه‌یانده لاى رێكخه‌رى گشتیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، تاوه‌كو به‌جۆرێك له جۆڕه‌كان رێكه‌وتنێك له نێوانیان واژووبكرێت، یاخود لانیكه‌م یه‌ك هه‌ڵویست و یه‌ك بۆچوون بن، له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ و درز نه‌خرێته نێوانیان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ متمانه‌یه‌كى به یه‌كێتیى نه‌مابوو، له پێشووتردا ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه هه‌بوو له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى له نێوان واژووكرابوو، بۆیه دواپه‌یامیان ئه‌وه‌بوو، كه ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بگه‌نه ڕێككه‌وتن و كارى هاوبه‌ش.
به‌شێكى شكستهێنانى هه‌وڵه‌كانیش بۆ نزیبكوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو هێزه، په‌یوه‌ندى به ناوه‌ندى بڕیارى گۆڕان بوو، هه‌ندێ له‌و كه‌سانه ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یان پێخۆش نه‌بوو ڕه‌تیانكرده‌وه، به‌تایبه‌تیش عومه‌رى سه‌ید على و كوڕه‌كانى نه‌وشێروان موسته‌فا.
پارتى له‌و جیاوازى و په‌رته‌وازیه‌ى یه‌كێتیى و گۆڕان، یارییه‌كى جوانى كرد، بۆئه‌وه‌ى یاریه‌كه‌شى سه‌ر بگرێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به داواكارییه‌كانى گۆڕان ڕازی ده‌بوو، دواجار گۆڕ‌انى له یه‌كێتیى كرده‌وه، به‌م كاره‌شى به ته‌واوى شه‌رعیه‌تى به به‌رنامه‌و پلانه‌كانیدا.
به‌م ڕێككه‌وتنه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕان كردى، كاریگه‌رى و ڕۆڵى یه‌كێتیى زۆر لاوازكرد، چونكه ئێستا یه‌كێتیى هه‌رهه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر، یاخود كارتێك له‌به‌رامبه‌ر پارتى به‌كارده‌هێنێ سه‌رناگرێت، ڕه‌نگه تاوه‌كو سه‌ره‌تایى مانگى نیسان ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى نه‌یه‌ته پێش، پارتى هه‌موو كاره‌كانى خۆى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ گۆڕان ته‌واوبكات.
یه‌كێتیى هه‌رله سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێك یارى سیاسى خراپى كرد و، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى په‌راوێزبخرێت، به‌شێكی ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ش په‌یوه‌ندى به ناكۆكییه‌كانیه‌تى ڕابردوویه‌تى له‌گه‌ڵ پارتى له مه‌سه‌له‌ى به‌غداو به‌رهه‌م ساڵح ، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتى تاوه‌كو ئێستا بڕاوه‌یه‌كى لوت به‌رزى تۆڵه‌سه‌نه، چونكه یه‌كێتى و هێزه‌كانى دیكه‌ى به‌دواى خۆیدا راكێشاوه‌و هێدى هێدى ده‌چێته پێشه‌وه.
ئه‌و پۆستانه‌شى بۆ یه‌كێتیى دیاریكراوه له لایه‌ن پارتیه‌وه، نه‌ك ئامانجیان شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه‌و به‌ژدارى یه‌كێتیى نییه، به‌ڵكو ئاوتكردنى ئه‌و حزبه‌یه له‌كابینه‌ى داهاتوودا.
ڕه‌نگه گۆڕان له‌م نێوه‌نده‌دا له‌رووى جه‌ماوه‌ڕى و ده‌نگده‌ره‌وه زه‌ره‌رى كردبێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌وانیش سوودیان له‌و جیاوازى و بێمتمانه‌یه‌ى یه‌كێتیى و پارتى وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خزمه‌تى باشى به پارتى كرد، به‌ڵام ده‌توانرێت بڵێین گۆڕانیش براوه‌بووه له دانوستاندن و گفتووگۆكان، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر له پۆستى برد، له‌به‌رامبه‌ر 12 كورسى په‌رله‌مانى.گۆڕان له نێوان یه‌كێتیه‌كى بێمتمانه‌و پارتییه‌كى رووخا‌و بۆى، دووه‌مى هه‌ڵبژارد، وه‌ك ده‌وترێ "حازرى به قه‌رز نه‌دا"، حه‌قى خۆیانه مادام سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
گۆڕان واى لاى پارتى كرد له قۆناغه‌كانى داهاتوودا، ئه‌و حزبه له هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم پێكهێنانى حكومه‌ت، هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بێت و تێیبپه‌رێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى نه‌یه‌ته ژێرباریش.