بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پردی
دەرەدۆین لە سەر ڕێگای سلێمانی ـ کەلار ڕووخاوە و لە ئێستادا ڕێگەکە داخراوە.
بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە بەشێک
لە پردی دەرەدۆین لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان کەلار ـ سلێمانی ڕووخاوەوە و بەوهۆیەوە
ڕێگاکە داخراوە و لە ئێستادا لە هەردوو بەری ڕێگاکە ئوتۆمبێلێکى زۆر وەستاون
و ڕێگەیان نیە بڕۆن.
هاوکات کارزان مەجید وتەبێژى هاتوچۆی
گەرمیان ڕایگەیاندووە، ڕێگا سەرەکییەکە داخراوە و هاوڵاتیان دەتوانن
لە ڕێگای بناری بەمۆوە هاتوچۆ بکەن.
شەپۆلێکى بارانبارینى بەخوڕ هەرێمی
کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شارو شارۆچکە لافاو دروستبووە و
ئاستى ئاو بەرزبووەتەوە و گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە .
