نوێترین

recent

26/03/2019

زانیاری لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەوە

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات خشتەی پێدانی موچە وەك مانگەكانی رابردوو دەبێت و كاتی دابەشكردنیشی چەند رۆژێك پێش دەكەوێت، هیچ مەترسیەكیش لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لەلایەن بەغدادوە بونی نیە. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو پێش دەخرێت و هیچ مەترسیەك لەسەر موچەی هەرێمی كوردستان نیە. 

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی: ئەو دەنگۆیانەی هەیە هیچ راست نیە و تەنها قسەیە وەك وەزارەتی داراییی ئاگاداری مەترسیەك نین لەسەر موچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە. 

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند خشتەی وەزارەت و دەستەكان هەروەك مانگەكانی رابردوو دەبێت و شوێنی وەرگرتنی موچەی دامەزراوەكان گۆڕانی بەسەردا نایەت، بەڵام وادەی دەستپێكردنەوەی موچە ئەم مانگە پێش دەخرێت و چەند رۆژێك لە مانگەكانی پێشوو زووتر موچە دابەش دەكرێت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085