نوێترین

recent

09/03/2019

رۆژنامەنوسێك ووردەكاری لابردنی پاشەكەوتی موچە ئاشكرا دەكات

رۆژنامەنوسێك ئاماژە بەوە دەكات، راوێژكارەكانی جێگری سەرۆكی پارتی، كاندیدی سەرۆكی داهاتووی حكومەتی هەرێمیان رازی كردوە تاوەكو پاشەكەوتی موچە لەم كابینەیەدا لاببرێت و لەوبارەیەشەوە زانیاری وورد ئاشكرا دەكات.

رۆژنامەنوس (ئومێد محەمەد) لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبارەی لابردنی پاشەكەوتی مووچەوە لەژێر ناوی (بۆچی لەسەرەتای ساڵەوە پاشەكەوت لانەبرا.؟؟؟) نوسیویەتی"دوای ئەوەی بەغدا پارەی ڕەوانەی ھەڕێم كرد ناكۆكی و سیڕاعێكی زۆر كەوتە نێوان حوكمەتەكەی نێچیرڤان بارزانی و خودی مەسرور بارزانی لەسەر ئەوەی كامیان ببن بە پاڵەوانی لابردنی پاشەكەوت".

دەشڵێت"ئەم سیراعە نزیكەی دوو مانگی خایەند و دواتر لەسەر ئەوە ڕیككەوتن كە لە رۆژە كۆتایەكانی ئەم حوكمەتە بڕیار بدریت و لەگەل دەستپێكی حوكمەتی تازە دەس بەدابەشكردنی بكرێت".

ئەو رۆژنامەنوسە پرسیاری ئەوەش دەكات (ئەی چۆن مەسرور بارزانی بەمە ڕازی بوو.؟؟؟) لەوبارەیەشەوە هەرخۆی وەڵاكەی نوسیوەو دەڵێت"حوكمەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بە ڕاوێژی ڕاویژكارانی بارزانی توانیان قەناعەت بە مەسرور بارزانی بكەن لەبەر دوو ھۆكار، یەكەم نابێت بە دەستكەوتی گۆڕان چونكە گۆڕان بەژدار نیە لە كابینەكەی نێچیرڤان بارزانی (خاڵی یەكەم سكرین بكەن بزانن ھەڵبژاردنی داھاتوو نادرێتەوە بە چاوی گۆڕاندا ئەمە.؟؟ئەوكات بۆتان دەردەكەوێت بۆچی وایكرد پارتی.؟)، دووھەم شاردنەوەی ئەو سیراعەی كە لە نێوان ھەردوو ئامۆزادا ھەیە لەسەر ئەو بابەتە".

ئومێد محەمەد ئەوانەی وەك زانیاری خۆی نوسیوەو و پاشان رای خۆشی دەربڕیوەو نوسیویەتی"یەعنی بۆچی لابردنی پاشەكەوت ببێت بە دەستكەوت.؟؟؟ ئەمە دزینێك بوو لە فەرمانبەران كرا بە ناوی قەیران و داعش و ئەم شتانە پشكی ھەرێم بڕا چونكە سیاسەتێكی ھەڵەتان پەیڕەوكرد... ئێستاش كە پشكی ھەرێم دێیت بەغدا دەێنێریت و ئێوە یەك خشتتان نەخستۆتە سەرخشت".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085