نوێترین

recent

09/03/2019

دڵشاد شەهاب: موچە بێ پاشەكەوتكراوەكە موچەی مانگی سێیە نەك 12




ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەو موچەیەی بەبێ پاشەكەوت دابەشدەكرێت موچەی مانگی سێیە نەك مانگی 12.

 

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیار هەڵوشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەیداو بەپێی وتەی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ئەو موچەیەی دابەشدەكرێت موچەی مانگی 12یە، بەڵام دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكی حكومەت بەمیدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: ئەو مووچەیەی وەردەگیرێت هی مانگی 3ی 2019یە نەك 12ی 2018.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەگەڵ ئەوەی پاشەكەوتی زۆرەملێی بۆ ماوەی چوار ساڵ سەپاند بەسەر موچەخۆراندا، دوێنێ حكومەتی هەرێم بڕی هەڵگرتنی پاشەكەوتی موچەكەیدا و ڕونیش نیە موچە پاشەكەوتكراوەكان دەگەڕێندرێتەوە بۆموچەخۆران یاخودنا.

 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085