نوێترین

recent

09/03/2019

رۆژنامەنووسێکی ئابووری: دارایی حکومەت توشی خلیسان دەبێت

چاوپێکەوتن:-
رۆژنامەنووسی ئابووری
وریا حسێن
بۆ لەم کاتەدا پاشەکەوتی موچە لا دەبرێت وەک رۆژنامەنوسێک پێتان وایە مەرامی سیاسی لە پشتەوە بێت ؟
دوو هۆکاری گرنگ لە پشت ئەم باسەوە یە هۆکاری یەکەم دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر رۆشتووە لە لایەک شەڕی داعش و قەیرانی دارایی لەسەر هەرێمی کوردستان نەماوە وە لە لایەکی دیکەوە بەغداد لە ئێستادا مامەڵەیەکی دروستتر لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و بەڵێنی ناردنی موچەی داوە.
هۆکارەکەی دیکە سیاسییەو و پەییوەستە بە باودۆخی هەرێمی کوردستانەوە ئەویش دوای چوار ساڵ لە قەیران سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەیانەوێت ئەم پرسە وەک بەڵێنی هەڵبژاردن بکەن بە دەستکەوتی سییاسی ، چونکە نایانەوێت بە لاوازییەوە پۆستی ئایندە وەر بگرن کە سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەیەتی و دەیانەوێت بڵێن بە بەهێزییەوە حکومەت بە بێ کێشە جێدەهێڵین.
بەڕای من وەک رۆژنامەنوسێکی ئابووری لە هەردولادا  کاریگەری باشی دەبێت لە لایەک دۆخی بازار و خەڵک دەبوژێتەوە و کەرتی وەبەر هێنان دەکەوێتە سەرکار پڕۆژەکان دەکەونە جوڵەوە کە ئەمەش بۆ حکومەت و هاوڵاتیان بەرەو پێشچونێکی باشی دەبێت.

بۆ ئەم کاتەی هەرێمی کوردستان کە حکومەت قەرزێکی زۆری موچە خۆرانی هەرێمی لەسەر کەڵەکە بووە پێتان وایە بتوانێت لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو بێت نابێت بە تەنگەژە بۆ حکومەتی داهاتوو؟

بە دڵنییاییەوە حکومەتی داهاتوو لە چەند لایەکەوە قورسایی دەخرێتە سەر لەلایەک پابەندکراوە بە دانەوەی پاشەکەوتی موچەو شایستەی دارایی موچە خۆران بە بێ پاشەکەوت لە لایەکی دیکە مولزەم کراوە لەوەی شایستەی پلەبەرزکردنەوە و کۆمەڵێک خەرجی رۆژانەی فەرمانگەکان زیاد بکات ئەمە لە هەموو رووەکانەوە گەڕاندنەوەی دۆخی داراییەوە بۆ پێش ٢٠٠٤ بەڵام دۆخە داراییەکەی حکومەت نەگەڕاوەتەوە ئەو ئاستە وە گومان دەکرێت جگە لە قورسایی دارایی چاوەڕوان دەکرێت  دارایی حکومەت توشی خلیسان بکات بەتایبەت ئەگەر بەغداد شایستەی دارایی فەرمان بەران لە کاتی خۆییدا نەنێرێت .

چی بکرێت تا بەهای دراو وەک خۆی بمێنێتەوە و بەهاکەی لە دەست نەدات کاتێک دراو لە بازاڕدا زۆر ببێت؟
هاوسەنگی دراو بەتایبەتی دینار بە دۆلار لە دەستی بانکی ناوەدییە کە لە بەغدادە واتە سییاسەتی نەقدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت مامەڵی پێوە بکات . بەڵام لە ناوخۆدا گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی دەربێت بۆ ئەم پرسە بەتایبەتی کە لقی بانکی ناوەدیمان هەیە لە هەولێر، بۆیە پێویستە بۆ ئەم پرسە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان سەرە رێژەی دۆلار چۆن دەخەنە بازارەوە پێویستە بە هەمو لایەک سیاسەتێکی نەقدی دارێژن .

کاریگەرییەکانی بۆ بازاڕ چی دەبێت ئایا دەتوانرێت نرخی شمەک لە بازاڕدا جێگیر بکرێت؟
بە دڵنییایەوە لە ئێستا کاریگەرییەکانی موچە لە بازاڕ رەنگی داوەتەوە بە گرانبونی نرخی شمەک و ئەمەش هەڵئاوسانی بە دوادا بێت و لە لایەکی دیکەوە کاریگەری لەسەر نرخی خانو و بەرەو زەوی و زار دەبێت ، بۆیە زۆر گرنکە حکومەت چاودێری زیاتر بخاتە سەر بازار تا ئەگەر  هەڵئاوسان روی دا بە جۆرێکی تەندروست بێت و لە ئاست موچەی فەرمانبەران زیاتر نەبێت.
لەکۆتاییدا هیوادایم کابینەی نوێی حکومەت گرنگی بە بوژانەوەی ئابووری بدات و کەرتی تایبەت بەهێز بکات و خزمەت بە هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی بکات و بە بنەمای داد پەروەرانە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەویت بۆ هەناردە کردنی نەوت و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کورستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085