بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی باران و لافاوە سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری سلێمانی و دەوربەری کرایە پشو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ ۳۱/۳/۲٠۱۹ بکرێتە پشوو بەهۆی پێشبینیەکانی کەشوهەوا و ئەگەری بارانبارینی زۆر
دەقی ئاگاداریەکە:
ئاگاداری
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی پێیان ڕاگەیاندین كە شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە..
بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانمان بڕیارماندا سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 31/3/2019 بکرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
بەڕێوەبەرێتی راگەیاندن
