بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی به‌فه‌رمیكردنی چوار مه‌رز، شاندێکی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی
كوردستان بکات.
عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی 6ی نیسان، شاندێکی حكومه‌تی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و ئامانجی سەردانەکەیان پرسی بە فەرمی ناساندنی مەرزەکانی كێلێ له‌قه‌ڵادزێ، سه‌یران به‌ن له‌پێنجوێن، ته‌وێڵه‌و پشته له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەفەرمی ناساندنی ئەو مەرزانە پێویستی بە واژۆ و بڕیاری سەرۆک وەزیران عێراق هەیە، “بۆیە ئەو شاندە سەردانی ئەو چوار مەرزە دەکەن و دوا ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی مەرزەکانەوە دەنووسن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بدرێت”.
ئەو مەرزانە ماوەیەکی زۆرە کراونەتەوە و هاتووچۆی بازرگانی تێدا دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی نەناسێندراون.
