نوێترین

recent

30/03/2019

هه‌رێمى كوردستان؛ هه‌لى دامه‌زراندن بۆ 700 كه‌س ڕاگه‌یه‌نرا


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند لە هەرێمی كوردستان بە گوێرەی پێویستی بنكەكانی كۆمسیۆن ژمارەیەك كارمەند دادەمەزرێن كە ژمارەیان 700 كەسە. 

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: بەپێی ئەو بوودجەیەی بۆ دامەزراندنی كارمەندانی كۆمسیۆن تەرخان كراوە ژمارەیەك كارمەند بۆ بنكەكانی كۆمسیۆن دادەمەزرێن، بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.

ناوبراو لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لەو دامەزراندنانە وتی: بەپێی پێویستیی بنكەكانی كۆمسیۆن كارمەند دادەمەزرێن، بەو شێوەیەش لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 700 كەس بە شێوەی گرێبەست دامەزرێن، گرێبەستەكانیش زیاتر بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە پێشتر كاریان بۆ كۆمسیۆن كردووە.

بۆ ئەو مەبەستە ئێستا شاندێكی كۆمسیۆن بۆ دامەزراندنی كارمەندان لە هەرێمی كوردستانە و هەموو ئەو ناوانەی بە مەبەستی دامەزراندن كۆ دەكرێنەوە، بەپێی مەرجەكان جیا دەكرێنەوە و، هەر پارێزگایەك بەشی خۆی دەبێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085