نوێترین

recent

16/03/2019

نێچیرڤان بارزانی " مەسعود بارزانی ناتوانرێت لە گۆڕەپانەکە دوور بخرێتەوە و وەک کەسی یەکەم دەمێنێتەوە"


نێچیرڤان بارزانی چی دەڵێت لە بارەی پێگەی مەسعود بارزانییەوە؟

نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لەگەڵ رۆژنامەی ئەلیکترۆنی ئەلمۆنیتەر لەسەر پرسی دواکەوتنی پیکهێنانی حکومەت چەند نهێنییەک دەدرکێنێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بارەی پەیەوەنی هەولێر و بەغدا دەڵێت" پاش راپرسی ماوەیەکی سەختمان تێپەڕاند،   بەڵام توانیمان هەندێک لە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی پێشوو و سەرۆک وەزیرانی پێشوو چارەسەر بکەین ئێمە لە پێکهێنانی حکومەت لە بەغداش بەشدار بووینە و لە حکومەتیشدا چالاکین. ئێمە ئامادەگی و مامەڵەی دۆستانەشمان لەگەل‌ سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدیدا بینیوە.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان بە بەشە بودجەی عێراقەوە دەڵێت "  پرسی بودجە زۆربە سیاسی کراوە و جۆرە بەربەستێک بۆ سەرۆک وەزیران  دانراوە بۆ ئەوەی پابەند بێت بە 17% یان هەر سەرەتایەکی دیکە بۆ ئەو بابەتە"

نێچیرڤان بارزانی: پێموانییە، ئەو هێزە کوردییانەی کە ئێستا دەستیان بەسەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا گرتووە پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ پەکەکە هەیە، هەموو رێنماییەکان و بڕیارەکان لەلایەن قەندیلەوە دەدرێن.

لە بارەی دواکەوتنی کابینەی نوێی حکومەتەوە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت
" مردنی جەلال تاڵەبانی شتەکانی لەناو یەکێتی ئاڵۆز کردووە. ئێستا زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەکێتی هەن و پێویستە ئێمە لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بکەین و ئەمەش کێشەیەکی روونە".

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی" مەسعود بارزانی ئەو کەسەیە کە ناتوانرێت لە گۆڕەپانەکە دوور بخرێتەوە و وەک کەسی یەکەم دەمێنێتەوە"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085