
ئەمین بەکر ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی یەکێتی و پارتییەوە لە لەدەستدانی کەرکوک نزیکبووینەتەوە.
ئەمین بەکر ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی یەکێتی و پارتییەوە لە لەدەستدانی کەرکوک نزیکبووینەتەوە و، لە ئێستاشدا ڕۆژانە کەرکوک تەعریب دەکرێت و عەرەب هاوردە دەکرێن.
ئەمین بەکر ئاماژەی بەوەش دا، پارێزگاری ئێستای کەرکوک پرۆسەی تەعریب بەڕێوەدەبات، کەچی کورد بەهۆی ناکۆکییەوە ناتوانن پارێزگارێک دابنێن.
دەربارەی لیستی برایەتیش وتی، لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵوەشاوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کورد لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکوک و دووزخورماتووی دۆڕاند.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لە مادەی ١٤٠ کرد و وتی، ئەو بڕگانەی ماددەی ۱٤۰ کە جێبەجێکرابوون بەرەو هەڵوەشانەوە دەچن.