
دیوێکیتری ڕووداوەکەی نیوزلەندا
عوسمان عبدالله گولپى
ئێرە بەردەم ئەو مزگەوتەیە کە تاوانی کوشتی ٤۹ مرۆڤی مەدەنی تێدا ئەنجام درا، تاوانێکی گەورەی دژە مرۆڤ و دژە ئاشتی و دژە پێکەوە ژیان
دەمەوێ بڵێم مرۆڤێکی دڵگەنیوی توندڕەو نابێتە پێناسە بۆ کۆمەڵگەی ئەوان ئەو کۆمەڵگەی کە ئێمە بە ناموسڵمان ناویان دەبەین، ئەوان لە ئێمە نیگەرانترن چونکە ژینگەی پێکەوە ژیانی كۆمەڵگەکەیان شێوێنراوە، ئەوە نەریتی ئەوانە کە لە شوێنی مردنی کەسەکاندا یان کارەساتەکاندا گوڵ دادەنێن و بەردەم مزگەوتەکەیان کرۆدۆتە گوڵستان و دەیانەوێ بڵێن شەریکی خەمتانین ئەوەی ڕوویدا نیگەرانی کردین، ئەوان بە دانانی گوڵ لە بەردەم مزگەتەکە دەڵێن ئێمە لەگەڵ قوربانیەکانداین کە ئێوەن و نەفرەت بۆ ئەوە دەنیرن کە ئەنجام دەرە
کەواتە چەند لای من تاونێکی نەفرەت لێکراوە ئەوەنەش لای ئەوان، بۆیە نە خەتای عەلمانیەتە و نە خەتای دیموکراسی چونکە ئەوانەشی گوڵ دادەنێین هەر لەو ژینگەیەن و موسڵمان نین و باوەڕیان بە ئاینەکەمان نیە بەڵام هاوسۆزمانن، کەواتە ئێمەو ئەوان دەبێت پێکەوە نەفرەت لە توندڕەوی و کوشتن و خوێنڕشتن بکەین، گرنگ نیە کێ قوربانیە چونکە مرۆڤە، ئەو کەسەی کە خوێنی دةرژێ بە ناحەق بۆ من جێگەی داخە و ئازارە هەر بیرکردنەوەیەکی هەبێ
مرۆڤە و نابێ ببێتە قوربانی جا ئەو مرۆڤە لە نوێژدابێت وەك ئەمڕۆ یان لە بازڕدا بێت یان لە کڵێسا، ئەوەی کە دەبێت دژی بین کوشتن و توندڕەویە