يانەی بارسێلۆنا دیربی کەتەلۆنیای لە ئیسپانیۆل بردەوە و تا دێت لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا نزیک دەبێتەوە.
لە کامپ نۆ، بارسێلۆنا پێشوازی لە ئیسپانیۆل کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
وەک هەمیشە سەرکردەی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی بوو، کاتێک هەردوو گۆڵی یانەکەی لە خولەکەکانی 71 و 89دا تۆمارکرد و سێ خاڵی بەخشییە بارسا.
بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا خاڵەکانی کردە 69 خاڵ و پێشەنگی قایم ترکرد، ئیسپانیۆلیش لە پلەی 14یە و 34 خاڵی هەیە.
