سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی‌یەوە نه‌هێشتنی پاره‌ی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له سبه‌ینێوه ئه‌و بڕیاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی سه‌عدوڵا مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵی ئێران ڕایگه‌یاند: “به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، بڕیارماندا ڤیزای ئێران بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم و عیراق بێبه‌رامبه‌ربێت و هیچ جۆره پاره‌یه‌ك وه‌رنه‌گیرێت”.
سەرکونسوڵی ئێران وتیشی: “له ڕۆژی 1ی 4ی 2019وه، واتە سبەینێ ئه‌و بڕیاره دەچێتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هاوڵاتیان بەو ڤیزا بێبەرامبەرە دەتوانن بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌ته‌واوی شاره‌كانی ئێران بمێننەوە”.
“ده‌بێت حكومه‌تی عیراقیش ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتیانی ئێران دابین بکات، چونكه ئێمه لای خۆمانه‌وه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌مان كردووه”، سەعدوڵا مەسعودیان وای وت.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگه له‌وه‌ی ڤیزاكه بێبه‌رامبه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ جۆره مۆرێكیش له پاسپۆرتی هاوڵاتیه‌كه نادرێت، ئه‌مه‌ش له قازانجی هاوڵاتیانه، هاوکات هیواشی خواست حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و 25 هه‌زار دیناره‌ی كه له هاوڵاتیانی ئێرانی وه‌رده‌گرێت لایبه‌رێت.
سەبارەت بە کردنەوەی مەرزی شوشمێ بەرپرسەکەی ئێران لە هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، له داهاتویه‌كی نزیكدا هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی (شوشمێ)وه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن له بری ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان.
