لە لێدوانێکی مۆ میدیای پارتی ، عەلی حەمە ساڵح
ئاشکرایکرد: "لەگەڵ پارتی رێککەوتوون لە مانگی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێدا،
یاسای چاکسازی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت".
دەڵێت: "لەگەڵ پارتی رێککەوتووین سندوقی
داهاتی نەوت چالاک بکەینەوە و چاکسازی لە
خەرجییە گشتییەکان بکرێت".
داواش دەکات هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت
رێکبکەون تاکو کێشەکانی نێوانیان سەر هەڵنەداتەوە.
لە 18/02/2019، پارتی دیموکراتی کوردستان و
بزووتنەوەی گۆڕان رەشنووسێکیان واژۆ کرد کە تیایدا هەماهەنگی هەردوولا بۆ چوار ساڵی
ئایندەی حکومڕانی رێککەوتنی لەسەر کراوە.
