نوێترین

recent

01/03/2019

سوودە ناوازەکانی ئاوی جۆ


ئاوی جۆ یەکێکە لەو گیراوانەی لەلایەن زۆربەی گەلان بەکار دێت چونکە سوودێکی تەندروستی یەکجار زۆری ھەیە و پێک دێت لەو ئاوەی کە لەگەرم کردنی جۆ و ئاو و ھەندێکجار کەمێک لیمۆی بۆ زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی تامەکەی خۆش بکات، ئاوی جۆ بەوە ناسراوە کە رێژەیەکی زۆر کالۆری لە خۆ دەگرێت و چەوری کەمە و لەبەر ئەمە نابێت لە رۆژێکدا لە دوو کوپ زیاتر بخوڕێتەوە.

سوودەکانی ئاوی جۆ: 

١.دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵی: 
جۆ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی مادە ریشالیەکان و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی گەدە و کێشەکانی ھەرس چارەسەر دەکات و سوودێکی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت.

٢. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆل : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئاوی جۆ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە نێو خوێن و ھەروەھا رێژەی ژەھر لە ناو لەش کەم دەکاتەوە بەهۆی بونی مادەی دژە ئۆکسید لە ناو ئاوی جۆ . 

٣. یارمەتی ھاوسەنگ بوونی بەکتریا دەدات لە ناو ریخوڵەکان : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی ئاوی جۆ یارمەتیدەرە لە ھاوسەنگ بوونی بەکتریایەکان لەناو لەشی مرۆڤ بەتایبەتی لەناو ریخۆڵەکان و ئەمەش رۆلێکی گرنگی ھەیە لە راگرتنی تەندروستی مرۆڤ .

٤. پارێزگاری لە رێژەی شەکرە لە خوێن دەکات : 
خواردنەوەی ئاوی جۆ یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆل کردنی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێن، چونکە ئەم گیراوەیە توانای ھەیە رێژەی شەکر لە خوێن کەم بکاتەوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوونە . 

٥. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێشی مرۆڤ: 
ئاوی جۆ ھانی لەشی مرۆڤ دەدات بۆ دەردەدانی ھۆرمۆناتی تایبەت بە شەھیەی خواردن و مرۆڤەکە وا ھەست دەکات کە تێرە وبەم شێوەیەش رێژەیەکی کەمتر خواردن دەخوات. 

٦. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە: 
ئەو ریشاڵانەی کە لەناو ئاوی جۆ ھەیە یارمەتی قۆلۆن دەدەن بۆ دەردەدانی ژەھرەکانی ناو قۆلۆن کە بەکرداری ھەرس نەرۆیشتوون و ھەروەھا ریشاڵەکانی ئاوی جۆ رێگری لە گەشەکردنی گرێی شێرپەنجەیی دەکەن  بەتایبەتی لەناوچەکانی قۆلۆن. 

٧. ھێزی بەرگری لەش زیاد دەکات: 
ئاوی جۆ پاڵپشتی لە ھێزی بەرگری لەش دەکات بەھۆی بوونی ڤیتامین و مادەی کانزایی لە پێکھاتەکەی و ئەمەش ھێزێکی زیاتر بە لەشی  مرۆڤ دەبەخشێت. 


سەرچاوە | الموضوع
وه‌رگێڕانی | یاسین احمد
Picsart-24-02-23-21-31-09-085