نوێترین

recent

01/03/2019

چەمچەماڵ" كچێكی تەمەن 29 ساڵ لەلایەن براكەیەوە كوژرا


لە قەزای چەمچەماڵ كچێكی تەمەن 29 ساڵ لەلایەن براكەیەوە كوژراو تەندروستیش دەڵێت، ئاسەواری دوو گوللە بەجەستەیەوە بوە.
ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ,ڕاگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی كچێك بە كوژراوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەكەیان كە لەلایەن براكەیەوە گوللەی پێوەنرابو".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ  وتیشی، ئەو كچەی كوژراوە لەدایكبووی ساڵی 1990 و دانیشتوی گەڕەكی ئاشتی قەزای چەمچەماڵە و لەكاتژمێر دووی بەرەبەیاندا كوژراوە و دوای ئەنجامدانی ڕێكاری پێویست تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085