نوێترین

recent

08/03/2019

بەڵگە : پارتی و گۆڕان پێش هەڵبژاردنی ئەیلوولی 2018 ڕێککەوتوون



بەپێی بەڵگەنامەکە، هەوڵەکانی پارتی بۆ ڕاکێشانی بزوتنەوەی گۆڕان و کڕینی بەشێک لە کەسە دیار و سەرکردەکانی ئەو بزوتنەوەیە بەردەوامە، و سەرکردایەتی پارتی مەبەستیانە کە بزوتنەوەی گۆڕان لە خۆیان نزیک بکەنەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش پارتی دیموکراتی کوردستان بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و ھەندێک سەرکردەی ناو ئەو بزوتنەوەیە لە خۆی نزیک بکاتەوە.

بە پێی ئەو بەڵگەنامەیەک کە ماڵپەڕی "رۆژنامە" بڵاویکردۆتەوە ، مەکتەبی دارای و وەبەرھێنانی پارتی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و لە بەرواری ٣ی ٩ی ٢٠١٨ بڕی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ بزوتنەوەی گۆڕان سەرف کردوە لە ڕێی "موستەفای سەید قادرەوە"، تاوەکو بزوتنەوەکە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێ بەڕێ بکات.


ھەر بە پێی نوسراوەکە، ڕێکەوتنێکی پێشوەختەی نێوان پارتی و گۆڕان ھەبووە تاوەکو دوای ھەڵبژاردن ھەردولا پێکەوە بەشدار بن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم.

سەرچاوەیەکیش لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە سەرەتادا بڕیاربوو "عەبدوڵای مەلانوری" سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بەڵام یەکێک لە مەرجەکانی پارتی لەو ڕێکەوتنەدا ئەوە بوو کە بزوتنەوەی گۆڕان "عبدوڵای مەلا نوری" دوربخاتەوە لە سەرۆک لیست و "عەلی حەمە ساڵح" دابنرێت وەک سەرۆکی لیست.

ئەم ڕێکەوتنەی ئەمساڵی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و پێدانی چەند وەزارەتێک بە گۆڕان، لە کاتێکدایە کە ھەرزو لە ساڵی ٢٠١٨ دا پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتووە و زۆرێک لە بابەتەکانی نێوانیانیان یەکلا کردۆتەوە.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085