یوسف محەمەد سادق ، سەرۆكی پارلەمانی كوردستان ئامادەیە بچێتەوە پارلەمانی كوردستان و بۆ ئەوەش مەرجەكانی خۆی لەو بارەیەوە ئاشكرادەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە دكتۆر یوسف محەمەد سادق ، سەرۆكی پارلەمانی كوردستان رایگەیاندوە ، ئامادەیە بچێتەوە كۆبونەوەكانی پارلەمان و بەشداری یەكەم دانیشتنی پارلەمانی كوردستان بكات ، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە ، دوو مەرجی هەیە و بەو مەرجانەش ئامادەیە دوای یەكەم دانیشتنی پارلەمان ، دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پارلەمان بێت.
سەرچاوەكە رایگەیاند ، دكتۆر یوسف محەمەد سادق ، وتویەتی مەرجی یەكەمم ،گۆرینی سیستمی سەرۆكایەتیە بۆ پارلەمانی لە هەرێمی كوردستاندا ، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش رازیبێت كە مەسعود بارزانی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی هەرێم ، خۆی كاندید نەكاتەوە.
بەپێی زانیاریە رۆژنامەییەكان ، سیناریۆیەك لە ئارادایە كە وا بڕیارە پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە و وەزیرەكانی گۆڕان بگەڕێنەوە ، بەڵام بەو مەرجەی كە لە داوی دوو كۆبوونەوە لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەستەی ئێستای سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بگۆڕدرێت .
شایەنی باسە بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕانكاریكردنی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی لە دوای دوو كۆبوونەوە رەتكردۆتەوە و رایان گەیاندوە كە دەبێت گۆرینی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە بە یەك پاكێجبێت.
