له سلێمانى كه‌سێك كوژراوه تا ئێشتا هۆكارى كووشتنهكهى نه‌زانراوه و لێكوڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه
سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور هاوڵاتییەک بە گوللـە کوژراوە و دوو فیشكهى به‌ركه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كان گه‌شتوونه‌ته لاى.
جێگه‌ى باسه ئه‌و هاوڵاتیه‌ى كوژراوه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بووه و ته‌قه‌ى لێكراوه و دوو گوله‌ى به‌ركه‌وتووه ، هه‌روه‌ها كوژراوه‌كه له‌دایكبووى ساڵى 1976 ه و ناوى له‌تیف ئه‌حمه‌ده.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس ووتیشى :له ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و گەڕان بەدوای بکوژەکەدا دەستیپێکردووە.
