ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ لەلایەن مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، رایگەیاند "پابەندی بڕیارەکەی مەکتەبی سیاسی نابم و ناشەرعییە".
لە روونکردنهوهیەکدا "بۆ خه‌ڵکی کوردستان و عێراق"، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئه‌مڕۆ له میدیاکانه‌وه بیستم که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کێتی بڕیارێک له دژی من دراوه. لێره‌وه رایده‌گه‌یێنم ئه‌و بڕیاره ناشه‌رعی و ناتهنزیمیه، چونکه خودی ئه‌وانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بوون شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵات و ره‌فتاریان له‌ژێر پرسیاردایه".
ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت "هه‌موولایه‌ک ئاگادارده‌که‌مه‌وه که له زووترین کات پرێس کۆنفرانسێک بۆ رونکردنه‌وه ده‌به‌ستم و هه‌مووشتێک ئاشکرا ده‌که‌م. هیچ ئیلتزامێکیش به‌و بڕیاره و به به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که ناکه‌م".
بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە 12-6-2017 دەرچووە و دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاڵا تاڵەبانی، لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دوورخراوەتەوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە 29-5-2017 بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسول جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاردرا بە "ئیعفاکردنی" ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
