
شەوى ڕابردوو، عومەر ئاغای سورچی، سەرۆکی پارتی پارێزگارانى دیموکراتى کوردستان لەتەمەنى ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە ئێستادا تەرمى عومەر ئاغاى سورچى، سەرۆک عەشیرەتى سورچى لە مزگەوتى جەلیل خەیاتى شارى هەولێرە و وابڕیارە لەکاتژمێر ١٠ى ئەمڕۆدا بەرەو گۆڕستانى گوندى کەڵەکین ڕەوانە بکرێتەوە و هەر لەوێش بەخاکى بسپێرن.
عومەر خدر ئاغاى سورچى، سەرۆکى پارتی پارێزگارانى دیموکراتى کوردستان و سەرۆک عەشیرەتى سورچیە و لەساڵى ١٩٣٤ لە دایک بووە، شەوى ڕابردوو لە شارى هەولێر کۆچى دوایکرد.
عومەر خدر ئاغاى سورچى، سەرۆکى پارتی پارێزگارانى دیموکراتى کوردستان و سەرۆک عەشیرەتى سورچیە و لەساڵى ١٩٣٤ لە دایک بووە، شەوى ڕابردوو لە شارى هەولێر کۆچى دوایکرد.