نوێترین

recent

04/05/2017

پارتی دەیەوێت ئەم سەرچاوەیەی سلێمانی کۆنترۆڵبکات



ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات کە پارتی پلانی هەیە هەردوو سەرچاوەی کارەبانی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کۆنترۆڵ بکات".

د.غالب مەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیاكانی گۆڕانی راگەیاندووە"  پێش چەند مانگێك بەرێوەبەرایەتییەك هەبووە لە سلێمانی ناوی بەرێوەبەرایەتی  بەرهەمهێنانی كارەبا بووە، هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دوكانی بەستبووە بەیەكەوە لە ئێستادا ئەم بەرێوەبەرایەتییان هەڵوەشاندوەتەوە كردویانە بە بەرێوەبەر و بەرێوەبەر خستویانەتە سەر بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی".

ناوبراو دەشڵێت" لە ئێستا لەسەر كارەبای سلێمانییەوە بەڵام لە پلانیاندایە دوای مانگێكی دیكە بیگۆرن و بیخەنەسەر بەرێوەبەرایەتییەك لە هەولێر كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی كارەباوە".

د.غالب مەحمەد مەبەستی کارەکە ئاشکرا دەکات " مەبەستیش لەم كارە ئەوەیە پارتی دەیەوێت كۆنتڕۆڵی بەنداوی دەربەندیخان و دوكان بكات ئەمەش بەس ئەوە ناگەیەنێت كە تەنها بۆ كارەبا كۆنترۆڵی بكات ئەیەوێت وەك كارتی فشار بەرامبەر بە شوێنەكانی دیكە ئەو ئاوە بەكاربهێنێت، چونكە ئەگەر بخرێتەسەر ئەو بەرێوەبەرایەتی ئەوە لە هەولێرەوە كاری پێدەكرێت و بە ئارەزووی خۆیانیش بەرێوەبەر دادەنێن".

لە كۆتاییشدا ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان دەڵێت:"ئەمانە هەموو ناحەقییە بەرامبەر بە پارێزگای سلێمانی دەكرێت و دەبێت لایەنەكان ئەم خەدرە قبوڵ نەكەن چونكە ئەو كارەی پارتی مەترسیدارە بەرامبەر بە سلێمانی".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085