نوێترین

recent

04/05/2017

مەسعود عەبدولخالق:   رێکەوتنی سیاسی وحزبی ھەبوو بۆ داخستنی کەیسی د.وشیار لە ڕێی ئیعدام کردنیان




مەسعود عەبدولخالق نوسەر و روناکبیر رایدەگەیەنێت بریاری لەسێدارەدانی بکوژی د.وشیار ئیسماعیل بەبێ ئاشکراکردنی ئەو دەستەی لەپشت کەیسەکەیە دۆسیەی ناوبراوی لە دۆسیەیەکی گەورە بچوکردەوە بۆ شەری سەر شەقام و ھۆرنلێدان.

ناوبراو لە پەراوێزی بریاری دادگا بۆ لەسێدارەدانی بکوژی د. وشیار ھەروەھا نوسیویەتی "زولم لە دادگایە چونکە لەپێشدا ریکەوتنی سیاسی وحزبی ھەبوو بۆ داخستنی ئەو مەلەفە لە ڕێی ئیعدام کردنیان ئینجا دادگاش بەدوای بڕیاڕە سیاسیەکان ھات"


دەقی نوسینەکە بخوێنەوە

دادگا زوڵمێکی گەورەی لە مەلا ووشیار کرد  


دەرکردنی حوکمی لە سێدارەدان بۆ بکوژەکانی مەلا ووشیار کۆمەلێک زوڵمی تێدایە ، لەوانە: 

١- زوڵم لە دادگایە چونکە لەپێشدا رێکەوتنی سیاسی وحزبی ھەبوو بۆ داخستنی ئەو مەلەفە لە ڕێی ئیعدام کردنیان ئینجا دادگاش بەدوای بڕیاڕە سیاسیەکان ھات .

٢- مەلەفی مەلا ووشیار لە دۆسیەیەکی گەورە بچوک کرایەوە بۆ دۆسیەی شەڕی سەرشەقام وھۆڕن لێدان، تازە بەوەش دەچێتە مێژوو و چەند مانگێکی تر دەپوکێتەوە ،لەکاتێکا ئەگەر وەک خۆی بوایە ئەوا ھەتا دونیا مابوو بە شەھیدی ھەق و دادگەری و دژی زوڵم دەدرەوشایەوە .

٣- ئەو دەستەی لە شەھیدکردنی مەلا ووشیارە(ئینجا ناوەکیە یان دەرەکی )بزر دەکرێ .

٤- ئەو بکوژانە شایستەی ئیعدام نینە بەلکو زیاتر شایستەی ئەوەن وەک پەند بمێنن لە (گرتووخانەیەک یان حدیقەی حیوانات)کە چۆن مرۆڤێکی بێتاوان دەکوژن لە پیناو ئافەرینی زالمێکی گەندەلی دۆزەخی و ئاواش چارەنوسیانە .

٥- نازانم چۆن دادگایی کرا لەکاتێکا لە مەلەفی لێکۆلینەوە قەناعەت ھەیە بەوەی دەست ھەیە لەپشت ئەو تاوانە ..واتە دۆسیەکە تەواو نەبوە .

بە پێی ئەزمون زۆربەی خەلکی دەیزانی کۆتایی ئەو دۆسیەیە بەو ئەنجامە دەگات .  


مسعودعبدالخالق
Picsart-24-02-23-21-31-09-085