نوێترین

recent

11/02/2017

ژنان قوربانی یەکەمی قەیرانەکانن

 


د. محمد ئەمین گەناوی


لە گەڵ پەیدا بوونی ھەر قەیرانێ زۆربەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵ ڕووبەڕووی گرفتاری و کێشەی جۆراوجۆر ئەبنەوە ھەڵبەتە بە ئاست و کاریگەری جیاواز وەلە گەڵ جیاوازی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر وە لە فەرھەنگ و شارستانیەکەوە بۆ فەرھەنگ و شارستانیەکی تر .

وێنەکانی ناو قەیرانە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست و زۆربەی زۆری شوێنەکانی تری جیھان ھەڵبەتە بە کوردستانیشەوە نیشان ئەدەن کە ئەوانەی زیاتر ئەبنە قوربانی قەیرانەکان ژنانن لە کاتێکا کە ژنان ھیچ بەشدارنەبوون لە تاوانی دروست کردنی قەیرانەکان .

لە ناو قەیرانە ھەمە جۆرەکان لەئەمرۆی ئیمەدا وە بەتایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ژنان لە چەقی قەیرانەکان گیریان خواردوە وە کەوتوونەتە ژێر ِِ سەخترین وەقوورس ترین فشار بە ھەموو رەھەندەکانی ئا بووری ، دەرونی وە کۆمەلایەتی ئەمە جگە لە بەر پرسیاریەتی گەورەی ژیان و بژێوی وە ئا سایشی مناڵەکانیان لە گەڵ ئەرکی بەرێوە بردنی ماڵ کە ئەبێ بووترێ ھەرتواناو ھێزی عشق و و سۆزی گەورەی ژنانەکە ئەتوانی َخۆراگرانە بەرەنگاری ئەم ھەموو فشارانە ببێتەوە .

ژنان جگە لەوەی کە ھەروەکو ھەموو کەسەکانی تر بە تایبەت باوکان ئازار ئەبینن لە گەڵ قەیرانەکان چونکە باوک بوون لە کاتی قەیرانەکانا سەخت ترین نەرکە بەلام ھەروەکو لە سەرەوە باسمان کرد ژنان لەھەموو تاکەکانی ناو کۆمەڵ زیاتر بەر پرسیاریتی ژیان و ئاساسیشی مناڵەکانیشیان ھەیە کە ئەمە وا ئەکات ئازارەکانی خۆیان فەرامۆش بکەن وبەھەموو تواناوە لە کارابن بۆ ئەوەی کاریگەری وەئازاری قەیرانەکان نەکەوێتە سەر مناڵەکانیان ئەمجار کەسە نزیکەکانیان ، کەواتە ژنان لە جارێ وە ھەتا لە دووجار و سێ جار زیاتر ئەبنە قوربانی ھەر قەیرانێ کە رووبەرووی کۆمەڵگەو وڵات ببێتەوە.

لە کاتی ئیستادا ھەریەکێ لە ئیمە لە میدیایی بینراوو نوسراوا ھەر لە لیبیاوە تا ئەگاتە عیراق و کوردستان کەم زِۆژ ھەیە وێنەی پڕ تراجیدیایی ژنان نە بینین کە بە دەستێ شتێکی نەگرتبێ لە خۆراک یان سوتەمەنی وەبە دەستی تری مناڵێکی نەگرتبێ و یەکێ تری لە باوەش یان لە کۆڵ نەکردبێ ،ھەموو ئەم وێنانە دەربری ئەم چیرۆکە راستی و سەختانەن کە ژنان نەک ھەر خۆشیان قوربانی قەیرانەکانن بەڵکو خۆشیان ئەکەنە قوربانی قوربانیانی قەیرانەکان .

لە وێنەی تراجیدیای کۆمەڵ کوژی کوردانی یەزیدی بە دەستی داعش وھاوپەیمانانی داعش بینیمان بەشی ھەرە زۆری قوربانیە گەورەکان ژنان بوون ، حتماَ ئەگەر ژنانیش ژیان وئاسایش مناڵ وەکەسانی تریان لە ئەستۆ نەبا یە ئەوا ئەوتنیش وەک پیاوەکان ئەیان توانی بە جۆری لە جۆرەکان بەرێژەی زیاتر خۆیان دەرباز بکەن ، ھەڵەبەتە ئەمە نموونەیە بۆ تەواوی قەیرانەکانی تر کە ژنان وە ھەروەھا منالان قوربانی گەورە و ھەرەسەرەکین .

بەدرێژایی مێژوی مرۆژایەتی و قەیرانە ھەمە جۆرەکان ژنان بە تەحەمول کردنی ژیانی پڕ تراجیدیا ڕۆڵی سەرەکیان بینیوە ھەم بۆ کەم کردنەوەی و سوک کردنی سەختی تراجیدیایی قەیرانەکان وە ھەم بۆ ئا مادە کردنی نەوەی تازە بۆ ولات و نەتەوە .

بە دڵنیایی ،دووبارە وەکو لە سەرەوە ئامازەمان پێ دا ڕۆڵی ژنان لە فەرھەنگ و شارستانیەکەوە ئەگۆڕی بۆ فەرھەنگ و شارستانیەکی تر ، لەم شۆێنانە کە ژن بەشدارە لە بریاری سیاسی و ئابوری وە ھەڵی یەکسانی ھەیە بۆ پەروەردە و فێر بوون رۆلیان زیاترو کاریگەر ترە بۆ زاڵ بوون بەسەر قەیرانەکانا وەکەم کردنەوەی ئازار و سەختیەکان لە چاو ئەم شوێنانە کە بەشداری راستی ژنان لە ژیانی ئابوری ، سیاسی وە ھەلی یەکسان بۆ پەروەرەو خوێندن و بوارەکانی کار بوونی نیە.

بۆ نمونە لە کاتی قەیرانەکانی وە شەرەکانی یۆگۆ سلاڤیا ی ئەوسا لە کۆتایی دەییەی سە دەی بیستەم وە قەیرانەکانی ئێستای ئۆکرانیا ھە ر چەندە سەخت و خوێناوی بوون و ھەن بەلام ئابووری ، ژیان وە کۆمەڵگا بەم ئا ستە ی ولاتانی رۆژھەلاتی ناوەراست و ئە فریقیا و شوێنەکانی تر لە جیھانی سئ تووشی وێرانی و ھە لوەشانەوە نەبوون .

ئەمەش بۆخۆی بە لگەیە لە سە ر کاریگەری ئاستی رۆلی َژن، فەرھەنگ وە شارستانی لە ماملەکردن لە گەڵ قەیرانەکان کە ئە بوو وە ئەبئ لە سە ر ئاستی ئەکادیمی وە سیاسی شر ۆڤەی زیاتری لە سەر بکرئ.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085