

نوسینی: م،سالار چۆمانی
الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِین، وَصَلاةً وَسَلام عَلَى المَبْعُوثِ رَحْمَةً لِلْعَالَمِین، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ والتَّابِعِ بِإِحْسَانٍ إِلَى یَوْمِ الدِّین.
ئه‌ى گه‌نجى موسڵمان زۆر جار شتانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه به شتێكى سوك و ساده سه‌یرى ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌بێته مایه‌ى خه‌شم و توڕه‌یى خواى په‌روه‌ردیگار له‌سه‌رمان. كه قسه‌ى وا ده‌كه‌ین له‌لامان زۆر شتێكى ساده‌یه، به‌ڵام به هۆى ئه‌م قسه‌یه‌وه ده‌كه‌وینه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه، په‌نا به خواى په‌روه‌ردیگار، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنَّ الْعَبْدَ لَیَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا یُلْقِی لَهَا بَالًا یَهْوِی بِهَا فِی جَهَنَّمَ) رواه البخاری (6487). واته: به‌ڕاستى به‌نده‌ى وا هه‌یه قسه‌یه‌ك ده‌كات و وشه‌یه‌ك ده‌ر ده‌بڕێت كه جێى ناڕه‌زایى خوایه وه هیچ گرینگیه‌كى پێ نادات.
به هۆى ئه‌وه‌وه ده‌خرێته ناو ئاگرى جه‌هه‌ننه‌مه‌وه. وه به‌هه‌مان شێوازیش كردارى وا هه‌یه كه گه‌نجى موسڵمان له پیاوان و ئافره‌تانیش به گشتى گرینگى پێ ناده‌ن و له لایان تاوانه‌كه زۆر بچوك و ساده‌یه، به‌ڵام ده‌بێته مایه‌ى توڕه بوونى خواى باڵاده‌ست و دوور بوون له ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردیگار. جا یه‌كێك له‌و كرده‌وانه‌ى كه ئه‌مڕۆ بۆته دیارده و كارێكى ئاسایى كه پیاوان و ئافره‌تان پێیه‌وه سه‌رقاڵن ئه‌ویش ( هه‌ڵكه‌ندن و لابردنى برۆ)یه واته برۆكردن. ده‌بینین ئه‌مڕۆ گه‌نجێكى زۆر برۆكانیان باریك ده‌كه‌نه‌وه‌و خێت ده‌كه‌ن.
بۆیه خۆشه‌ویستان به چاكم زانى شتێك بنووسم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر كورت و كه‌میش بێت، بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان بزانێت و وریا بێت كه هه‌ر شتێك ببێته مایه‌ى توڕه‌بون و ده‌رچوون له ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره خۆیانى لێ بپارێزن و نه‌یكه‌ن. به پشتیوانى خواى گه‌وره ڕوونى ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین تاوانى برۆكردن چیه له ئیسلامداو سزاكه‌ى چۆنه!!
عبدالله ى كوڕى مه‌سعود ده‌فه‌رمووێ: (نهى رسول اللهُ (صلی اللە علیە وسلم) عن النامصة والواشرة والواصلة والواشمة) أخرجه احمد برقم (3945) والنسائی (8/146) وصححه الالبانی، وقال شعیب الارناؤط: إسناده قوی . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) نه‌هى كردووه له هه‌ڵكه‌ندنى برۆ واته: برۆكردنى قه‌ده‌غه كردووه- وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى بۆشایى ده‌ده‌نه نێوان ددانه‌كانیان و ده‌وروپشتى ڕه‌ونه‌ق ده‌كه‌ن، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه پرچێكى تر به درۆ ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌ریان، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان ده‌كوتن. كه‌وابوو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) نه‌هى كردووه له برۆكردن و وه نه‌هیشى له زاراوه‌ى شه‌رعدا به ماناى حه‌ڕامى دێت.
وه عبدالله ى كوڕى مه‌سعود (ڕەزای خوای لێبێت) جارێكیان فه‌رمووى:(لَعَنَ الله الوَاشِمَات والمُسْتَوْشِمَات والنَّامِصَات والمُتَنَمِّصَات والمُتَفَلِّجَات للحُسْنِ المُغَیِّرَات خَلْق الله) واته: نه‌فره‌تى خوا له‌و ئافره‌تانه بدات كه خۆیان ده‌كوتن و وه ئه‌وانه‌ى كه بۆیان ده‌كوتن، وه نه‌فره‌تى خوا له‌و ئافره‌تانه‌ش كه برۆكانیان ده‌كه‌ن و وه ئه‌وه‌ى بۆیان ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌فره‌تى خوا له‌و ئافره‌تانه‌ش بدات كه ددانه‌كانیان بۆ جوانى له یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه و بۆشایى ده‌ده‌نه نێوانى ددانه‌كانیان بۆ جوانى، ئه‌وانه ده‌سكارى دروستكراوه‌كانى خوا ده‌كه‌ن و ده‌یگۆڕن. عه‌لقه‌مه‌ى كوڕى عبدالله ده‌فه‌رمووێت: ئافره‌تێكى به‌نى ئه‌سه‌د هات كه پێیان ده‌وت دایكى یعقوب ووتى ئه‌ى عبدالله شتێكم له تۆ پێگه‌یشتووه كه نه‌فره‌تت كردووه له ئافره‌تێك كه خۆى بكوتێت و وه له‌و ئافره‌ته‌ش كه بۆى ده‌كوتێ، وه نه‌فره‌تت كردووه له‌و ئافره‌ته‌ش كه برۆى ده‌كات و وه ئه‌وه‌ش كه بۆى ده‌كات هه‌روه‌ها نه‌فره‌تت كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه ددانه‌كانیان بۆ جوانى بۆشایى ده‌ده‌نێ، عبدالله (ڕەزای خوای لێبێت) فه‌رمووى: به‌ڵێ چۆن نه‌فره‌ت ناكه‌م له كه‌سێك كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) نه‌فره‌تى لێكردووه واته ئه‌م قسه‌یه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) كردوویه‌تى – وه ئه‌مه‌ش له كتابه‌كه‌ى خودادا هه‌یه، ئافره‌ته‌كه وتى من له‌و سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رى قوڕئانم خوێندووه ئه‌م شته‌م تێدا نه‌بینیوه عبدالله (ڕەزای خوای لێبێت) فه‌رمووى: ئه‌م ئایه‌ته‌ت نه‌خوێندۆته‌وه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ) (الحشر: ٧ واته: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێتان ده‌به‌خشێ وه‌رى بگرن و ئه‌وه‌ى لێتانى قه‌ده‌غه ده‌كات خۆتانى لێ بپارێزن.
ئافره‌ته‌كه ووتى ده‌نا من شتێكى له‌و بابه‌ته‌م له خێزانى تۆ بینیوه، عبدالله كوڕى مه‌سعود (ڕەزای خوای لێبێت) فه‌رمووى: (اذْهَبِی فَانْظُرِی) برۆ سه‌یرى بكه به جوانى، ئافره‌ته‌كه گه‌ڕایه‌وه وتى هیچ شتێك له مانه‌م لێ نه‌بینى، عبدالله ى كوڕى مه‌سعود (ڕەزای خوای لێبێت) فه‌رمووى:(أمَا لَوْ كَانَ ذَلِكَ لَمْ نُجَامِعْهَا ) رواه المبخارى (4886) ومسلم (2125). واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و شتانه‌ى تێدا بوایه ئه‌وه چیتر له‌گه‌ڵى كۆ نه‌ده‌بومه‌وه و له‌گه‌ڵى دانه‌ده‌نیشتم واته ته‌ڵاقم ده‌دا.
به‌ڕاستى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) به هیچ شێوازێك سه‌رپێچى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوایان نه‌ده‌كرد (صلی اللە علیە وسلم) ، ئه‌ى موسڵمانى به‌ڕێز تۆش شوێنى هاوه‌ڵان بكه‌وه له هه‌موو شتێك‌دا بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌وان سه‌رفرازى دونیا‌و قیامه‌ت ببیت. له‌وانه‌یه پرسیارێك له ناو مێشكت دروست ببێت كه ئه‌م فه‌رموودانه هه‌مووى باسى برۆى ئافره‌تان ده‌كات چ په‌یوه‌ندیه‌كى به پیاوانه‌وه هه‌یه له كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ناوى پیاوانى نه‌هێناوه.؟
* له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌م سێ شته‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ناوى هێناون تایبه‌ت نین به ئافره‌تانه‌وه به‌ڵكو پیاوانیش ده‌گرێته‌وه. ئیمامى نه‌وه‌وى (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) له شه‌رحى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌فه‌رمووێت: (وسواء فی هذا كله الرجل والمرأة والله أعلم) شرح صحیح المسلم، باب / تحریم فعل الواصلة والمستوصلة والواشمة. واته: ئه‌م قه‌ده‌غه كراوانه بۆ پیاوان و ئافره‌تان یه‌كسانن والله أعلم. وه زانایان ده‌فه‌رمون ئه‌صڵ له ئافره‌ت لوسى و بێ موییه چونكه جوانى ده‌م و چاوى ئافره‌ت له‌وه‌دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌عنه‌ت و نه‌فره‌ت كراوه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه برۆكانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌صڵ له پیاو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مووى پێوه بێت كه له چه‌ندین فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمان ده‌كات به هێشتنه‌وه‌ى ڕیش وده‌سكارى نه‌كردنى هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: ( وَفِّرُوا اللِّحَى، أرخوا اللِّحَى، واعفوا اللحى، واوفو اللحى ) واته: با بڕوات ڕیشه‌كانتان، ڕوخسه‌تى بده‌نێ، عه‌فوى بكه‌ن.
جا زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌ر نه‌فره‌تى خواى په‌روه‌ردیگار بكه‌وێت كه برۆى بكات له كاتێك كه ئه‌صڵ له ئافره‌ت لوسى و بێ مووییه !! چۆن پیاو به‌ر ئه‌م نه‌فره‌ته ناكه‌وێت!! له كاتێك كه ئه‌صڵ له پیاو ئه‌وه‌یه كه موى پێوه‌بێت، بۆیه پیاویش وه‌كو ئافره‌ت به‌ر نه‌فره‌تى خوا ده‌كه‌وێت.
ئایه جگه له برۆ كردن دروسته ئافره‌ت بیكات
ئه‌گه‌ر هات و ئافره‌ت ڕیش و سمێڵى هات ئه‌وه زۆرێك له زانایان ده‌فه‌رموون دروسته بیان تراشێت چونكه ده‌بێته شتێكى زیاده له‌سه‌ر ده‌م و چاوى ئافره‌ت چونكه ئافره‌ت ڕیش و سمێڵى نییه كه‌وابو دروسته جگه له برۆ ئافره‌ت شوێنه‌كانى تر‌ى بكات، به‌ڵام پیاو بۆى دروست نییه هیچ یه‌كێك له‌مانه بكات و لاى بدات چونكه ئه‌صڵ له پیاو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مووى هه‌بێت ته‌نها ئه‌گه‌ر هات و برۆیه‌كه‌ى یان ڕیشى هاتبوه لاى چاوه‌كانیه‌وه ناشیرنى بكات ئه‌وه دروسته به مه‌قه‌ص كورتى بكات نه‌ك هه‌ڵى بكه‌نبێت.
بۆیه یه‌كه‌م جار داواكارم له هه‌موو سه‌رتاشێك خۆیان به‌دوور بگرن له‌و شتانه‌ى كه خواى گه‌وره ڕێگرى لێكردوون وه‌كو تراشینى ڕیش و سمێڵ و حه‌فركردنى پرچ و وه له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه خێت كردن بۆ پیاوان كه خاوه‌نه‌كه‌ى چ سه‌ر تاشه‌كه و چ ئه‌و كه‌سه‌ى كه بۆ ده‌كرێت به‌ر نه‌فرین و له‌عنه‌تى خواى گه‌وره ده‌كه‌ون.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن با ئاگادارى ئه‌م هه‌ڕه‌شه خواییه بن كه ده‌فه‌رمووێت: (فَلْیَحْذَرِ الَّذِینَ یُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِیبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ یُصِیبَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ ) النور: ٦٣ واته: ده‌با ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچى له فه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌كه‌ن، بترسن كه سه‌ر ئه‌نجام توشى به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌ك ببن یان توشى سزایه‌كى به ئێش و ئازار ببن. جا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كارى سه‌رتاشى ده‌كه‌ن با بترسن له‌وه‌ى كه توشى به‌ڵاو ناخۆشیه‌كانى ژیان ببن.
وه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَاتَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ )المائدة:2 واته: به‌ڵام بۆ گوناح و تاوان ده‌ستدرێژى و له سنور ده‌رچوون هاوكارى و یارمه‌تى یه‌كترى مه‌ده‌ن. دیاره كه سه‌رتاشه‌كان یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه برۆكانیان بۆ ده‌كه‌ن له كارى خراپه‌و خراپه‌كارى یارمه‌تیان ده‌ده‌ن كه سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ى توڕه‌بوونى خواى گه‌وره‌یه. وه دووه‌م جار داواكارم له گه‌نجانى موسڵمان كه پارێزگارى بكه‌ن له دین و ڕه‌وشته ئاینییه‌كان چونكه باش بزانه تۆ ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له ژیان دایت ئه‌وه له ژێر تاقیكردنه‌وه‌ى خوا دایت بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ى سه‌ركه‌وتوو بیت له تاقى كردنه‌وه‌ى دونیات، به تایبه‌ت كردارێك كه ده‌بێته مایه‌ى غه‌زه‌ب و له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تى خواى گه‌وره. ئه‌ى گه‌نجى موسڵمان باش بزانه هه‌ر شتێك كه شه‌ریعه‌تى ئیسلام قه‌ده‌غه‌ى كردبێت دیاره حیكمه‌تێكى تێدایه، جا برۆكردنیش یه‌كێكه له‌م شتانه‌ى كه زه‌ره‌رێكى زۆر گه‌وره به خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌به‌خشێت بۆیه حه‌ڕام كراوه، هه‌ر وه‌كو پزیشكه‌كان و زانستى سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تى كه برۆكردن هۆكارێكه بۆ تووشبون به سه‌ره‌تانى سینگ و مه‌مك، ئاى ئه‌م ئیسلامه چه‌نده به خشنده‌یه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی اللە علیە وسلم) چه‌نده ڕه‌حمه‌ته ۆ مرۆڤایه‌تى كه (1433) ساڵ به‌ر له ئێستا قه‌ده‌غه‌ى كردووه.
برۆكردن له ڕوانگه‌ى زانستى سه‌رده‌مه‌وه
به ڕاستى سه‌ره‌تانى سینگ و مه‌مك په‌یوه‌ندیه‌كى زۆرى هه‌یه به هه‌ڵكه‌ندنى برۆ، كاتێك یه‌ك موو هه‌ڵده‌كێشى له برۆكه‌ت ده‌بێته هۆى ڕه‌ق بوون و په‌یت بوونى خوێن له‌م شوێنه‌دا، وه وه‌ستانى خوێن له شوێنى مووه‌كه‌دا، پاشان دابه‌زینى ئه‌م خوێنه مه‌ییوه له ڕێگه‌ى خانه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ خایه‌ن وه كۆبوونه‌وه‌ى زۆرى ئه‌م خوێنه په‌یته له خاڵه‌كانى خوێندا، سه‌رئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵكه‌ندنه سه‌رده‌كێشێ بۆ گۆڕان و نه‌مانى ئه‌م خانانه بۆ خانه‌ى سه‌ره‌تانى و ده‌بنه هۆكار بۆ نه‌خۆشى (سه‌ره‌تانى مه‌مك).
كه‌واته هه‌ر شتێك ببێته هۆكار بۆ له‌ناو چوونى مرۆڤه‌كان ئه‌وه حه‌ڕامه چونكه خواى په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێ (وَلَا تُلْقُوا بِأَیْدِیكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ) لبقرة: ١٩٥واته:به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان به‌هیلاك مه‌ده‌ن.
وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لا ضرر ولا ضرار) أخرجه ابن ماجه (2341) وأحمد (1/313) والحاكم فی المستدرك (2/66) والبیهقى (6/69). واته: نه زه‌ره‌ر له خۆتان بده‌ن و نه له خه‌ڵكیش.
كه‌واته برۆكردن ده‌بێته مایه‌ى ژیان له ده‌ست دان و له‌ناو چوون. وه داواكارم له خواى گه‌وره له‌و كه‌سانه ببورێت كه برۆكانیان كردووه‌و نه‌یان زانیوه كه حه‌ڕامه، وه له گوناه و تاوان و كه‌م و كوڕتیه‌كانى ئێمه‌ش ببورێت ان شاءالله.
واخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمین وصلى الله على نبینا محمد وعلى اله وصحبه وسلم
بە سوپاسەوە لە ماڵپەڕی فیردەوس وەرگیراوە