

به‌ناوى ده‌رچونى پارچه زه‌وییه‌وه فێل له سودمه‌ندانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌تایبه‌ت بێوه‌ژنان ده‌كرێت و داواى كارتى موبایلیان لێده‌كرێت وه‌كو شیرینى.
ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، به‌ڕادیۆى ده‌نگى راگه‌یاندووە : "لەم ڕۆژانەی ڕابردودا چەند کەسێکی نەناسراو، پەیوەندی بە سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکەن (بەتایبەت بێوەژنان) کە پارچە زەویەکتان بۆ دەرچووە، لەم رۆژانە وەریدەگرن، ئێمەش وەک فەرمانبەران زۆر هەوڵمان بۆت داوە، بۆیە دەبێت شیرینیمان بۆ بنێری ئەویش چوار کارتی 25000 هەزارییە!"
وتێشی: "ئەم حاڵەتە لە شاری سلێمانی ڕویداوەو بۆ سوودمەندانی شاری کەلاریش تەلفۆن کراوە و ئاگادار کراینەوە، ئێمەش پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدار و تایبەتمەندەوە کرد، تا هاوڵاتیان زەرەرمەند نەبن".
رونیکردەوە: "له‌ماوه‌ى رۆژانى پێشودا سێ حاڵه‌تى له‌وشێوه‌یه روى له فه‌رمانگه‌مان كردووه و ژماره موبایله‌كانى كه‌سه فێڵكه‌ره‌كانیشمان داوه به ئاسایش ".